هەفتەی داهاتوو رێوڕەسمی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ 'جەلال تاڵەبانی' بەڕێوەدەچێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە شەممەی داهاتوو، رێوڕەسمێک بۆ ناونانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەناوی 'فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی' بەڕێوەبچێت، کە تێیدا سەرکردە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بانگهێشت دەکرێن.
 
رۆژی دووشەممە، 4ی ئایاری 2026، د. محەممەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی مام بە تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، "رۆژی 19ـی ئاداری 2026 ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی، هەرچەندە بڕیار بوو لەو کاتەدا رێوڕەسمێکی شایستەی بۆ بکرێت، بەڵام بەهۆی دۆخی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بە گونجاومان نەزانی گردبوونەوە بکرێت."
 
سەرۆکی دامەزراوەی مام دەڵێت، دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، بڕیاریان داوە کاژێر 04:00ی ئێوارەی رۆژی شەممە، 9ی ئایاری 2026، لەنێو تێرمیناڵی فڕۆکەخانەکە رێوڕەسمەکە رێکبخەن.
 
لەبارەی میوانە بانگهێشتکراوەکان، د. محەممەد سابیر گوتی: "بانگهێشتنامە بۆ سەرکردە باڵاکانی کوردستان و بەغدا دەنێرین، لەوانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ چەندین کەسایەتیی دیکە."
 
لەو رێوڕەسمەدا کە 200 کەسایەتی تێیدا ئامادە دەبن، بڕیارە چەند گوتارێک پێشکەش بکرێن و فیلمێکی دۆکیۆمێنتاریی پێنج خولەکی لەسەر ژیان، کار و دەستکەوتەکانی جەلال تاڵەبانی نمایش بکرێت.
 
لە 3-10-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دا ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بگۆڕدرێت بۆ ''فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.''
 
فڕۆکەخانەکە، ساڵی 2003 بەردی بناخەی دانرا و دوو ساڵ دواتر کرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەواف بەدەوری کەعبەدا. وێنە: ئەرشیڤ

حەج و عومرە: بەدەل حەج فێڵ و چەواشەکارییە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەج، بازاڕی "بەدەل حەج" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەرم بووە. لە کاتێکدا هەندێک کەس بە نرخێکی هەرزان بەڵێنی کردنی حەج بۆ کەسانی کۆچکردوو یان نەخۆش دەدەن، لایەنە فەرمییەکان و زانایانی ئایینی هۆشداری دەدەن و ئەو رێکلامانە بە "فێڵ و چەواشەکاری" ناودەبەن