تورکمان و کریستیانەکان داوای گەڕاندنەوەی 11 کورسییەکەیان و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هێز و لایەنە سیاسییەکانی پێکهاتەی تورکمان و کریستیان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا داوای کاراکردنەوەی خێرای پەرلەمانی کوردستان و گەڕانەوەی سیستەمی پێشووی کورسییەکانی کۆتا دەکەن. داواش دەکەن تەنیا پێکهاتەکان خۆیان مافی دەنگدانیان هەبێت بۆ نوێنەرەکانیان.
 
رۆژی دووشەممە، 04-05-2026، هێز، پارت و دامەزراوە سیاسییەکانی پێکهاتەی کریستیان (کلدان، سریانی-ئارامی، ئاشووری و ئەرمەنی) و پێکهاتەی تورکمان، لە سەنتەری ئەکادیمی کۆمەڵایەتی لە عەنکاوە کۆبوونەوەیەکی فراوانیان سازکرد و تێیدا چەند داواکارییەکیان ئاراستەی سەرکردایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.
 
"پەرلەمان کارا بکرێتەوە و دەستوور بنووسرێتەوە"
 
لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا جەخت لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک "دەسەڵاتێکی یاسادانانی دەستووری" کراوەتەوە. پێکهاتەکان داوا دەکەن لە پێناو سەقامگیری سیاسی و پاراستنی داهاتووی هەرێمی کوردستان، دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێبکەنەوە و پەلە بکرێت لە نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
 
داوای گەڕانەوەی 11 کورسییەکەی کۆتا دەکرێت
 
خاڵێکی دیکەی سەرەکی کۆبوونەوەکە، پرسی کورسییەکانی پێکهاتەکان بوو لە پەرلەمانی کوردستان. ئامادەبووان داوایان کرد ژمارەی کورسییەکان بۆ دۆخی پێشووی بگەڕێندرێتەوە کە 11 کورسی بوو (6 بۆ کریستیانەکان و 5 بۆ تورکمان).
 
بۆ مسۆگەرکردنی "نوێنەرایەتییەکی راستەقینە"، پێکهاتەکان داوا دەکەن:
 
- دەنگدان بۆ کورسییەکانی کۆتا تەنیا لەلایەن رۆڵەکانی پێکهاتەکان خۆیانەوە بێت.
- تۆمارێکی تایبەتی دەنگدەران بۆ هاونیشتمانیانی کریستیان و تورکمان دروست بکرێت.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە دەبێت پێکهاتەکانی کریستیان و تورکمان بەشدارییەکی کارایان هەبێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لەسەر بنەمای "شایستەی هەڵبژاردن و شەراکەتی نیشتمانی".
 
ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە پەیامەکەیان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە لە بەغدا کردووە، بۆ ئەوەی بەدەم داواکارییەکانیانەوە بێن.
 
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا شاندێکی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان و سەرکردایەتییەکانی کوردستان و عێراق، بە مەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان و چەسپاندنی مافە دەستوورییەکانیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەواف بەدەوری کەعبەدا. وێنە: ئەرشیڤ

حەج و عومرە: بەدەل حەج فێڵ و چەواشەکارییە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەج، بازاڕی "بەدەل حەج" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەرم بووە. لە کاتێکدا هەندێک کەس بە نرخێکی هەرزان بەڵێنی کردنی حەج بۆ کەسانی کۆچکردوو یان نەخۆش دەدەن، لایەنە فەرمییەکان و زانایانی ئایینی هۆشداری دەدەن و ئەو رێکلامانە بە "فێڵ و چەواشەکاری" ناودەبەن