قایمقامی چەمچەماڵ: گەنجێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا

31 خولەک له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، هۆکارەکەی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 
رۆژی دووشەممە، 04ـی ئایاری 2026، ئاسۆ بەکر، قایمقامی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ، گەنجێک بەناوی (هـ، م، ف) کە لەدایکبووی ساڵی 1992ـە، لە گوندی گورگەی سووری سەر بە قەزای چەمچەماڵ کوژراوە."
 
سەبارەت بە هۆکارەکەی، قایمقامی چەمچەماڵ گوتی، کوشتنی ئەو گەنجە لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە.
 
ئاسۆ بەکر گوتیشی: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، گەنجەکە لەلایەن خزمێکی خۆیەوە لە چۆڵەوانییەک لە نێو ئۆتۆمبێلەیدا کوژراوە."
 
تاوەکو ئیستا هیچ کەسێک لەسەر کوشتنی ئەو دەستگیر نەکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بەدواداچوون بەردەوامە.
 
پاش رووداوەکە، تەرمی ئەو گەنجە رەوانەی دادپزیشکی کرا و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، هەر ئەمشەو لە چەمچەماڵ بە خاکسپێردرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەواف بەدەوری کەعبەدا. وێنە: ئەرشیڤ

حەج و عومرە: بەدەل حەج فێڵ و چەواشەکارییە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەج، بازاڕی "بەدەل حەج" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەرم بووە. لە کاتێکدا هەندێک کەس بە نرخێکی هەرزان بەڵێنی کردنی حەج بۆ کەسانی کۆچکردوو یان نەخۆش دەدەن، لایەنە فەرمییەکان و زانایانی ئایینی هۆشداری دەدەن و ئەو رێکلامانە بە "فێڵ و چەواشەکاری" ناودەبەن