نرخی ئەمپێری موەلیدە لە هەولێر دیاریکرا

03-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر دیاریکرا و بەراورد بە مانگی رابردوو بەرز بووەتەوە. بەرپرسانی موەلیدە لە سلێمانی و دهۆک دەڵێن، سبەی نرخ دیاری دەکەن.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مانگی رابردوو موەلیدەکان لە 24 کاژێردا تێکڕا 10 کاژێر کاریان کردووە. 43 دینار بۆ یەک کاژێر کارەبا دیاریکراوە".
 
بە گوتەی خۆران خۆرانی، لەنێو شاری هەولێر موەلیدەکان لە 280 بۆ 390 کاژێر کاریان کردووە و نرخی ئەمپێر لەنێوان 12 بۆ 16 هەزار و 750 دینارە؛ گوتیشی: "چەند موەلیدەیەکیشمان هەن لەسەر خواستی خەڵک زیاتر کاریان کردووە و نرخی ئەمپێر دەگاتە 17 هەزار و 500 دینار".
 
لە سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە نرخ دیاری نەکراوە
 
عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی جیاوازی لە گەڕەکەکان لە هەبوونی کارەبای نیشتمانی، نازانین بڕی پارەی ئەمپێر بۆ مانگی نیسان چەندە و بڕیارە سبەی بۆ زانینی نرخ کۆببینەوە".
 
لەبارەی نرخی ئەمپیری موەلیدەی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ هەکار هرووری، نوێنەری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی یەکلایینەکردنەوەی نرخی گازوایل، تاوەکو ئەمڕۆ نرخی ئەمپێرمان دیاری نەکردووە و سبەی ئاشکرای دەکەین".
 
مانگی ئادار نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لەنێو شاری هەولێر لەنێوان سێ هەزار دینار بۆ 12 هەزار و 500 دینار، لە دهۆک هەشت بۆ 12 هەزار و 750 دینار، لە سلێمانی و هەڵەبجەش لەنێوان هەشت بۆ نۆ هەزار و 500 دیناردا بوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.