رووداو دیجیتاڵ
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان شەوی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی) راگەیاند.
کلیک بکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان کە لە کاژێر 08:30 بەردەست بوون.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان لە رێگەی کورتەنامەوە قوتابییە یەکەمەکانی 12ـی ئامادەیی ئاگادارکردووەتەوە و پیرۆزباییان لێکردووە.
هاوکات، رووداو ناوی سێ یەکەمەکانی ئامادەیی لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی بڵاوکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ