خەیری بۆزانی: 130 هەزار کوردی ئێزدی چوونەتە دەرەوە

03-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خەیری بۆزانی، سەرپەشتیاری دۆسیەی رزگارکردنی رفێنراوان لە نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی کوردی ئێزدی بە رووداوی راگەیاند، لە دوای کۆمەڵکوژییەکەی شنگال لەسەر دەستی چەکدارانی داعش، 130 هەزار کوردی ئێزدی کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە. 
 
رۆژی سێی ئابی 2014، داعش هێرشی کردە سەر شنگال و لەو هێرشەدا، کوردانی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد و 6 هەزار و 417 کەسیشی رفاندن، بە دەیان هەزار کەسیش ئاوارە بوون و بەشێکیان تاوەکو ئێستاش نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
 
رۆژی شەممە، دووی ئابی 2025، حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزدی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چەند هۆکارێک هەن بۆ نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ زێدی خۆیان، لەوانە نەبوونی هێزێکی ئەمنیی رێکخراو، خراپیی شوێنی ژیان لەنێو خێمە، نەبوونی کەلوپەل و پێداویستی. هەروەها لەنێو شنگال خزمەتگوزاریی سەرەتایی پێویست نییە و ئێستاش بەشێکی زۆری بە وێرانەیی ماوەتەوە و تەقەمەنیی زۆر ماون هەڵنەگیراونەتەوە".
 
بە گوتەی حوسێن قائیدی، لە وەرزی گەرمادا، کۆچکردن زۆر زیاتر دەبێت، چونکە هەم ژیان لێرە سەخت دەبێت و هەمیش کەشوهەوا لەبارترە بۆ کۆچبەری.
 
ئەمڕۆ 11 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا تێدەپەڕێت. قائیدی دەڵێت: "ئەم کۆچە بەردەوامەی کوردانی ئێزدی، زۆر مەترسیدارە بۆ سەر دیمۆگرافیا، چونکە هەر کوردێک کۆچ بکات، خەڵکی دیکە جێی دەگرنەوە".
 
تاوەکو ئێستا شنگال لە رووی ئەمنییەوە ئاسایی نەبووەتەوە، بەپێی رێککەوتنی 2020 لەنێوان هەولێر و بەغدا، دەبوو قەزاکە لەدەستی هێزی ئەمنی و مەدەنی بێت، بەڵام ئێستا سێ هێزی جیاوازی لێیە، ئەوانیش پۆلیسی فیدراڵی، حەشدی شەعبی و هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.