لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی مەریوان - سنە کەسێک گیانی لەدەستدا

03-09-2023
دیمەنی دوای رووداوی هاتووچۆیەکە.
دیمەنی دوای رووداوی هاتووچۆیەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی مەریوان - سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و سەمەند لە رێگەی مەریوان و سنە پێکیاندادا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.
 
لەم دوو رۆژەی رابردوودا لە رێگەکانی مەریوان، سێ کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسی دیکە بریندار بوون.
 
دوێنێ شەممە بە هۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە نزیک سێ رێیانی نژمار لە رێگەی مەریوان و سەوڵاوا، دوو مێرمنداڵی تەمەن 15 و 16 ساڵانی خەڵکی گوندی ئاڵمانەی مەریوان گیانیان لەدەستدا.
 
هەروەها شەوی هەینی بە هۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە رێگەی مەریوان بۆ دەروازەی سنووری باشماخ، پێنج کەس بریندار بوون.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە 21ی ئاداری 2021 تاوەکو 21ی ئاداری 2022 لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 19 هەزار و 490 کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە کە لەو ژمارەیە 15 هەزار و 439 کەسیان پیاو بوون و چوار هەزار و 51 کەسیشیان ژن بوون. هەر لەو ساڵەدا 369 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."