پەروەردەی تورکیا: زۆرترین قوتابی ئامادەیی لە مووش وازیان لە خوێندن هێناوە

03-10-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە تەمەنی خوێندندان و ناڕۆنە قوتابخانە یان وازیان هێناوە، لە بەرزبوونەوەدایە. پارێزگای مووشی باکووری کوردستانیش زۆرترین قوتابی قۆناخیی ئامادەیی وازیان هێناوە.
 
وەزارەتی پەروەردەی تورکیا ئاماری 2023-2024ی تایبەت بە خوێندن و قوتابخانەکان بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکان رێژەی خوێندن لە دابەزیندایە و ژمارەی قوتابیان لە پاشەکشەدایە. 
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان 253 هەزار قوتابیی دەرچووی ناوەندی، نەچوونەتە ئامادەیی. دەرکەوت نزیکەی سێ ملیۆن قوتابی کە لە تەمەنی خوێندنن، ناخوێنن.
 
بەگوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، لە بنەڕەتییەوە تا دەگاتە ئامادەیی، تاوەکو بەرەو قۆناخی بەرزتر بڕوات، وازهێنان لە خوێندن زیاتر دەبێت.
 
لە قۆناخی بنەڕەتیدا رێژەی خوێندن 95.03٪یە، لە قۆناخی ناوەندی 91.03٪ و لە قۆناخی دواتر بۆ 87.9 دادەبەزێت.
 
تەنیا لە قۆناخی بنەڕەتیدا رێژەی خوێندن بەراورد بە 2022-2023 بەرزبووەتەوە. پار رێژەی خوێندن 93.8٪ بوو ئەم ساڵ بۆ 95.03٪ بەرزبووەتەوە. 
 
ئەمە لەکاتێکدایە پار رێژەی خوێندن لە قۆناخی ئامادەیی 91.7٪ بوو، بەڵام ئەم ساڵ بۆ 87.9٪ دابەزیوە.
 
لە پارێزگای مووشی باکووری کوردستاندا زۆرترین وازهێنانی قوتابیانی ئامادەیی تۆمارکراوە. لە مووش رێژەی خوێندنی قوتابیان لە ئامادەیی بۆ  66.2٪ دابەزیوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."