لە سلێمانی و هەڵەبجە نرخی ئەمپێری موەلیدە دیاریکرا

03-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ نرخی ئەمپێری موەلیدە لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیێندرا، لە سلێمانی بەرزترین نرخ دەگاتە 14 هەزار و 500 دینار و لە هەڵەبجە 10 هەزار و 750 دینار. لە هەولێر پێشتر راگەیێندرابوو نرخی ئەمپێرێک دەگاتە 18 هەزار و 500 دینار و لە دهۆکیش 15 هەزار و 500 دینار.
 
تاریق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 03-12-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده بۆ مانگی رابردوو لەنێو شاری سلێمانی 10 هەزار بۆ 11 هەزار دینارە.
 
لە سلێمانی موەلیدەکان 225 کاژێر بۆ 250 کاژێر کاریان کردووە. تاریق سەمین دەڵێت، هەندێک شوێن بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکانیان لە کاژێر 07:00ی بەیانی بۆ 01:00ی شەو بووە و نرخی ئەمپێریان 12 بۆ 13 هەزار دینارە، ئەو موەلیدانەشی کارکردنیان 24 کاژێریی بووە کە چەند موەلیدەیەکن، نرخی ئەمپێریان 13 بۆ 14 هەزار و 500 دینارە.
 
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەڵەبجە نرخی ئەمپێری موەلیدە دیاریکرا. زووهرە یوسف، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە قایمقامییەتی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، موەلیدەکان لەنێوان 214 بۆ 222 کاژێر کاریان کردووە. گوتیشی، "نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 9 هەزار و 750 دینار بۆ 10 هەزار و 750 دینارە".
 
لە هەولێر نرخی ئەمپێرێک گەیشتووەتە 18 هەزار و 500 دینار
 
1ی ئەم مانگە نرخی موەلیدە لە هەولێر و دهۆک راگەیێندرا. هەر موەلیدەیەک لە پارێزگای دهۆک نزیکەی 370 کاژێر کاری کردبوو. هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نرخی ئەمپێری موەلیدە لە سەنتەری دهۆک 15 هەزار و 500 دینارە."
 
لە هەولێریش هاوشێوەی سلێمانی نرخ جیاوازە. ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر 1ـی ئەم مانگە لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، "هەندێک لە گەڕەکەکان کە کاژێر 06:30ـی بەیانی تاوەکو 08:00ـی بەیانی و دواتر 01:00ـی نیوەڕۆ تاوەکو 01:00ـی شەو کارەبایان هەبووە، نرخی ئەمپێریک کارەبای موەلیدەیان، 14 هەزار و 500 دینارە؛ ئەو گەڕەکانەی کە لەسەر داوای خۆیان لە 06:30ـی بەیانییەوە تاوەکو 01:00ـی شەو بێ بڕان کارەبایان هەبووە، نرخەکەی لەنێوان 14 هەزار و 500 بۆ 15 هەزارە؛ ئەو گەڕەکانەشی کە لەسەر داواکاری خۆیان 24 کاژێر کارەبایان پێدراوە، نرخی یەک ئەمپێر کارەبایان تاوەکو 18 هەزار و 500 دینار دەبێت."
 
لەبارەی نرخی موەلیدە لە بەشێکی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاندووە، نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 13 هەزار و 750 دینار بۆ 15 هەزار و 500 دیناردایە.
 
لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا موەلیدە ئەهلییەکان پێداویستی کارەبای هاووڵاتییان پڕکردووەتەوە، کە بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، زیاتر لە 5 هەزار و 500 موەلیدەی ئەهلی لە هەرێمی کوردستاندا هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.