لە دیلۆک هێلیکۆپتەرێك کەوتەخوارەوە و دوو پۆلیس گیانیان لەدەستدا

04-02-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە شارۆچکەی نورداغی سەر بە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، هێلیکۆپتەرێكی پۆلیسی تورکیا کەوتە خوارەوە و دوو پۆلیس گیانیان لەدەستدا. 
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی شوباتی 2024، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، درەنگی شەو لە نزیک گوندی کارتاڵ سەربە شارۆچکەی نورداغی لە پارێزگای دیلۆک هێلیکۆپتەرێكی پۆلیس، کە سەر بە سەرۆکایەتیی فەرمانگەی فڕۆکەوانیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشە لە پارێزگای هاتای تورکیا بەرەو دیلۆک دەچوو، بەڵام لە رێگەدا کەوتووەتە خوارەوە. بەو هۆیەوە دوو پۆلیس گیانیان لەدەستداوە و کارمەندێکی ستافی تەکنیکی نێو فڕۆکەکەش بریندار بووە. 
 
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، فڕۆکەکە دوایینجار لە کاژێر 22:49 خولەکدا پەیوەندیی بە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی هاوبەش کردووە.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە نەزانراوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.