سەرۆک بارزانی سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکات: هەڵوێستتان بەرامبەر رۆژئاوای کوردستان مێژووییە

04-02-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکات بۆ "بە دەنگهاتنی دڵسۆزانەیان، لە کۆکردنەوەی هاوکاری و یارمەتیدان بۆ خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان." دەڵێت، "ئەم هەڵوێستەیان مێژووییە و جێگەی شانازی و پێزانینە."

لە بەشێکی پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی سوپاسی دەزگا خێرخوازییەکان، رێکخراو، لایەن و کەسایەتی و میدیاکانی کرد کە رۆڵیان هەبووە لە کۆکردنەوەی هاوکاری و پێداویستی بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، دەشڵێت، "بێگومان ئەم هەڵوێستە کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی هەستی نیشتمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی بەجێدەهێڵێت."

هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە ئەو راستییەیان بۆ هەموو جیهان دووپاتکردەوە، "گەلی کوردستان لە خۆشی و ناخۆشیدا هاوبەش و هاوخەم و پشت و پەنای یەکدین."

دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی:
 
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
 
زۆر سوپاسی هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم بۆ بە دەنگ هاتنی دڵسۆزانەیان، لە کۆکردنەوەی هاوکاری و یارمەتیدان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان. ئەم هەڵوێستەیان مێژووییە و جێگەی شانازی و پێزانینە.
 
هەروەها دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و هەموو ئەو ڕێکخراو و لایەن و کەسایەتی و میدیایانە دەکەم کە ڕۆڵیان هەبووە لە کۆکردنەوەی هاوکاری و پێداویستی و یارمەتییەکان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا، و هەوڵ و ماندووبوونەکانیان بەرز دەنرخێنم. ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیان بە باشترین شێوە ئەنجام دا. بێگومان ئەم هەڵوێستە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی هەستی نیشتیمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی بەجێدەهێڵێت.
 
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان جارێکی تر ئەو ڕاستییەیان بۆ هەموو جیهان دووپاتکردەوە کە گەلی کوردستان لە خۆشی و ناخۆشیدا هاوبەش و هاوخەم و پشت و پەنای یەکترن.
 
مسعود بارزانی
4ی شوباتی 2026
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کەس لە عەفرین هەوڵ ئاڵای کوردستان بسوتێنن

ئەنەکەسە: لە عەفرین سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکرێ

سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) دەڵێ، لە عەفرین و دەوروبەری، لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی پێشووی گرووپە چەکدارەکانەوە پێشێلکاری بەرامبەر هاونیشتمانییانی کورد کراوە و سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان کراوە.