لە سنووری کەرکووک سوپا لەنێو بازگەکان لەبری پۆلیس لێکۆڵینەوە لەگەڵ خەڵک دەکەن

04-02-2026
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
بازگەی کەرکووک
بازگەی کەرکووک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە بازگەی پردێ لەسەر رێگەی کەرکووک- هەولێر لەبری پۆلیس ئێستا سوپا لە بازگەکانن و لێکۆڵینەوە لە خەڵک دەکەن و بیانووی پۆلیسیش بۆ چۆڵکردنی بازگەکە، دروستکردنی بازگەیەکی نوێیە لەو سنوورە.
 
پێدانی رۆڵ لە بازگەکان بە سوپا لەدوای رووداوەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان دێت. هێزە ئەمنییەکان رێکارێکی تووندوتۆڵ لەگەڵ ئەو ماڵە ئاوارە عەرەبانە دەگرنەبەر، لە ناوچە کوردییەکان بە ناوی کارکردن و شوانکارەییەوە، نیشتەجێبوونە.
 
رێکارەکان خۆی لە داواکردنی تەواوی بەڵگەنامە و بریکارنامەدا دەبینێتەوە، بەهۆی رێکارەکانیشەوە چەندین گومانلێکراو دەستگیرکراون.
 
هێمن وەهاب، موختاری گوندی کەڵوڕ دەربارەی رێوشوێنە تووندەکانی سوپا دەڵێت: "دەستیان بە لێپرسینەوە کردووە بەرامبەر بەو خەڵکانەی کە لە پارێزگاکانی دیکەن هاتوون و لێرە وەک ئاوارە بوون، یان بەناوی ئەوەی لەگەڵ مەڕدارەکان ئیش دەکەن یان بەناوی ئەوەی لەجێگای خۆیان ئاوارەبوون و لێرە گیرساونەتەوە."
 
عەزیز محەممەد، دانیشتووی گوندی کەڵوڕە لە سنوورەکە و بە رووداوی گوت: "ئەوانە زۆربەیان خەڵکی سنووری موسڵن، لە بەعاج و ئەو ناوچەیەوە [هاتوون]."
 
سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی پارێزگاکە کە خودی پارێزگارە باسی رێکارەکانی بۆ رووداو کرد؛ رێبوار تەها گوتی: "ئەو رێکارانە پێویستن بەهۆی مەترسیی پەڕینەوەی چەکدارەکان و زیندانییەکان بۆ سنوورەکانی عێراق."
 
پارێزگاری کەرکووک لەبارەی رێکارەکان بە رووداوی گوت، وەکو هەنگاوی یەکەم، فەرمانی داوە کە دڵنیایی بدرێت لەبارەی ئەو کەسانەی ساڵانی پێشوو لە کەرکووک نیشتەجێبوون و هەروەها کێ کەفالەتی کردوون.
 
رێبوار تەها راشیگەیاند: "رێکاری دووەم سەبارەت بە بازگەکانمان کە تووند و تۆڵتر بووە، بۆ ئەوەیە دڵنیابین لە سەلامەتی ئەو کەسانەی دێنە سنووری کەرکووکەوە."
 
لە دوای شەڕی داعشەوە زۆرینەی ناوچە کوردییەکانی پارێزگای کەرکووک پڕ بووە لە ئاوارەی عەرەبی ناوچەکانی نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدین، لەگەڵ تووندکردنەوەی رێکارەکان دەیان کەسیان هەڵهاتوون و خۆیان بێسەروشوێن کردووە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

داود [لای چەپ] و جێسی.

لە فلیپینەوە بۆ هەولێر؛ خۆشەویستیی داود و جێسی سنوورەکان دەبڕێت

نێوان کوردستان و فلیپین هەزاران کیلۆمەترە، بەڵام بۆ داود و جێسی، خۆشەویستی هەموو سنوورە جوگرافییەکانی سڕییەوە. چیرۆکەکەیان لە نامەیەکی سادەی فەیسبووکەوە دەستیپێکرد و ئێستا لێرە، لەژێر ئاسمانی هەولێر، سێیەمین ڤالانتاینی تەمەنیان پێکەوە بەڕێ دەکەن.