رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی تەقینەوەی گاز لە شاری تەورێز، سێ ئەندامی خێزانێکی خەڵکی شاری بۆکان گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی شوباتی 2026، هاونیشتمانییەک لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لە شاری تەورێز روویداوە و قوربانییەکان خەڵکی گوندی (مەحموودئاوا)ی سەر بە شاری بۆکانن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە پێکهاتوون لە باوک، دایک و کوڕێک بەناوەکانی عەلی عەلیزادە (باوک)، شەهێن ئەقدەسی (دایک) و مەحموود عەلیزادە (کوڕ).
سەرچاوەکەی رووداو ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رووداوەدا (مەهدیە مەدامی) کە دەکاتە بووکی خێزانەکە، بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێز لەژێر چاودێریی چڕدایە.
رووداوەکانی پەیوەست بە گاز لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانە قوربانی لێدەکەوێتەوە.
بەپێی دوایین ئاماری رێکخراوی فریاکەوتنی تەندروستیی ئێران، لە ماوەی 10 ساڵدا نزیکەی 1000 کەس لەو وڵاتە بەهۆی ژەهراویبوون و تەقینەوەی گاز گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ