ناوەندی کۆنترۆڵی قەیران لە تەورێز: بەهۆی هێرشەکانەوە 55 کەس کوژراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانەکان لە تەورێز، کوژرانی 55 کەسی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا لە پارێزگاکە پشتڕاستکردەوە.
 
شەوی چوارشەممە 04-03-2026، موڕتەزا مینووئی، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانەکان لە پارێزگای تەورێز (ئازەربایجانی رۆژهەڵات)، دوایین ئاماری تایبەت بە قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ سەر پارێزگاکە رایگەیاند.
 
بەگوتەی موڕتەزا مینووئی، تاوەکو ئێستا 55 کەس لە پارێزگای تەورێز بەهۆی ئەو هێرشانەوە کوژراون.
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە پێنج رۆژی جەنگدا 962 کەس کوژراون و شەش هەزار و 186 کەسیش بریندار بوون.
 
لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هابەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
 لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە