بۆچی ئینتەرنێت بۆ خوێندنی ئۆنلاین لاوازە؟ وەزارەتی گواستنەوە روونکردنەوە دەدات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای بڕیاری پەیڕەوکردنی خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستان، بەشێک لە قوتابیانی پەروەردە و خوێندنی باڵا گلەیی لە لاوازیی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکەن. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش رایدەگەیێنێت، کێشەکە 100% پەیوەندیی بە جۆری ئەو پاکێجانەوە هەیە کە بەکارهێنەران دەستەبەریان کردووە.
 
بەشێکی قوتابیان دەڵێن، هێڵی ئینتەرنێت لەسەرخۆیە و زۆربەی کات لینکەکانی وانە گوتنەوەیان بۆ ناکرێتەوە، ئەمەش ئاستەنگی بۆ پڕۆسەی خوێندنەکەیان دروست کردووە و دوادەکەون.
 
رۆژی شەممە، 4ـی نیسانی 2026، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەشێکی زۆری لاوازبوونی هێڵی ئینتەرنێت پەیوەندیی بە مێگابایت، خێرایی و جۆری پاکێجەکانەوە هەیە؛ کاتێک بەکارهێنەرێکی زۆر لەسەر مێگابیتێکی کەم و پاکێجێکی بچووک بن، لاوازیی هێڵەکە دروست دەبێت."
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە جەختی لەوەش کردەوە کە "100%ی کێشەی لاوازیی هێڵەکان پەیوەندیی بە پاکێجەکانی ئینتەرنێتەوە هەیە و پێویستە بۆ خوێندنی ئۆنلاین، پاکێجی باش و مێگابیتی بەهێز بەکاربهێندرێت."
 
ئەمە لە کاتێکدایە، 29ـی ئاداری 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا خوێندنی ئامادەبوون لەنێو پۆلەکان رابگیرێت و پڕۆسەی خوێندن تەنیا بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک حاجی لەکاتی تەوافکردندا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

حەج و عومرەی کوردستان: ڤیزەی هەموو حاجیان گەڕاوەتەوە

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ڤیزەی هەموو حاجییانی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە و دەشڵێت: "ئەگەر بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە گەشتی ئاسمانی ئەستەم بێت، گەشتەکان دەکرێنە وشکانی."