سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە کریستیانەکانی کوردستان و جیهان دەکات

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و هیوا دەخوازێت ئەم بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا.
 
رۆژی شەممە، 4ـی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قیامە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان دەکەم."
 
سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە دەکات: "ھیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە ھۆی قووڵتربوونی فەرھەنگی پێکەوەژیان و برایەتی و، خوشک و برا کریستیانەکان و سەرجەم پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی تر لە عێراق و ناوچەکە لە ئاشتی و سەقامگیریدا بژیین."
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا بۆ کریستیانەکان، سەرۆک بارزانی هیوای خێر و خۆشییان بۆ دەخوازێت و دەڵێت: "جەژنتان پیرۆز بێ و بمێنن لە خێر و خۆشیدا."
 
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە.
 
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
 
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان دەکەم.
 
ھیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە ھۆی قووڵتربوونی فەرھەنگی پێکەوەژیان و برایەتی و، خوشک و برا کریستیانەکان و سەرجەم پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی تر لە عێراق و ناوچەکە لە ئاشتی و سەقامگیریدا بژیین.
 
جەژنتان پیرۆز بێ و بمێنن لە خێر و خۆشیدا

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

بۆچی ئینتەرنێت بۆ خوێندنی ئۆنلاین لاوازە؟ وەزارەتی گواستنەوە روونکردنەوە دەدات

دوای بڕیاری پەیڕەوکردنی خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستان، بەشێک لە قوتابیانی پەروەردە و خوێندنی باڵا گلەیی لە لاوازیی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکەن. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش رایدەگەیێنێت، کێشەکە 100% پەیوەندیی بە جۆری ئەو پاکێجانەوە هەیە کە بەکارهێنەران دەستەبەریان کردووە.