رووداو-هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی کۆچی دوایی هونەرمەند سەعید گاباری لە کەسوکارەکەی دەکات و رایدەگەیێنێت سه‌عيد گابارى "ده‌نگێكى به‌سۆز و ڕه‌سه‌نى كوردييه و دوای خۆی ئه‌رشيڤێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مۆسيقا و گۆرانى جێدەهێڵێت".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعید گاباری لە نەخۆشخانەی سەردەمی هەولێر کۆچی دوایی کرد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوايى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كوردستان خوالێخۆشبوو سه‌عيد گاباريم پێگه‌يشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيانى ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. خواى مه‌زن گيانى به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بووريى هه‌موو لايه‌ك بداته‌وه".
نێچیرڤان بارزانی ، سه‌عيد گابارى بە ده‌نگێكى به‌سۆز و ره‌سه‌نى كوردی ناودەبات کە "ساڵانێكى دوور و درێژ خزمه‌تى گۆرانى و مۆسيقاى كوردى كردووه و له سه‌رده‌مى شۆڕشدا چه‌ندين سروود و گۆرانى به‌جۆشى بۆ خه‌بات و پێشمه‌رگه چڕيوه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "سەعید گاباری ئه‌رشيڤێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مۆسيقا و گۆرانى له دواى خۆى جێده‌هێڵێت و به كار و به‌رهه‌مه‌كانى، يادى ئه‌و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى لێهاتوو هه‌ميشه به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ