دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان 'گەورە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر' دەستگیر دەکات

04-05-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد و دەڵێت، "گەورە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر'ـە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، 05-04-2024، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو گەورە بازرگانەی مادەی هۆشبەر، دەستیش گیراوە بەسەر "سێ کیۆگرام و نیو" ماددەی هۆشبەر و چەندین پارچەی چەک.
 
دەزگای ئاسایش دەڵێت، بازرگانەکەی ماددەی هۆشبەر لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا کاری بازرگانیی کردووە و لە هەفتەی رابردوودا مادەی هۆشبەری ناردووەتە بەغدا و دەستی بەسەرداگیراوە.
 
ئەو تۆمەتبارە "پێشتر چەندین جار رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و هەڵاتووە". دەزگای ئاسایش دەشڵێت، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی دەکرێت.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دوای فەرمانی دادوەر ئەو تۆمەتبارەیان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەستگیر کردووە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.