لە چەند ناوچەیەکی ئیلام برووسکە ئاگری لە گەنم و دارستانەکان بەردا

04-05-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیلام رایگەیاند: "هەورەبرووسکە ئاگری لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی هەندێک ناوچەی پارێزگاکە بەرداوە".
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ی ئایاری 2025، عەلی محەممەد پاکدڵ نەژاد، بەڕێوەبەری هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیران لە دیوانی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەورەبرووسکە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە زەوییە کشتوکاڵی و دارستانەکانی دێلوڕان، ئاودانان و مێهران".
 
عەلی محەممەد گوتی: "ئاگرەکە زیانی بە بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دێلوڕان و ئاودانان گەیاندووە و لە مێهران بەشێک لە دارستانی شەنەچر زیانی بەرکەوتووە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە هاوکاری خەڵک و تیمەکانی فریاگوزاری رێگە لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە گیرا و کوژێنرایەوە. تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئەو ناوچانە نەخەمڵێندراوە."
 
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران بەشێک لە پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووتەوە و لە بەشێک لە ناوچەکانیش بەهۆی بارانی بەخوڕ و تەرزەوە لافاو دروستبوو.
 
بەپێی کەشناسیی ئێران، بارانبارین تاوەکو رۆژی دووشەممە لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەگەری هەڵکردنی بای بەهێز و هەورەبرووسکەش هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.