کچەکەی بۆ سری سورەییا ئۆندەر: دەتگوت دوو هەفتەی دیکە پرۆتۆکۆلی ئاشتی واژۆ دەکرێت

04-05-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جەرەن ئۆندەر، کچی سری سورەییا ئۆندەر لە رێوڕەسمی ناشتنی باوکیدا گوتاری ماڵئاوایی خوێندەوە و زۆربەی بەرپرسانی تورکیا و باکووری کوردستانی خستە گریان.
 
دوای ئەوەی رۆژی شەممە بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد، رۆژی یەکشەممە 4-5-2025 سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە رێوڕەسمێکدا بە خاک سپێردرا.
 
لە هۆڵی کولتووریی ئەتاتورک لە ئیستەنبووڵ چەند گوتارێکی ماڵئاوایی خوێندرانەوە. جەرەن ئۆندەر، کچی سری سورەییا ئۆندەر گوتاری ماڵئاوایی خوێندەوە و گوتی: "دەتگوت دوو هەفتەی دیکە پرۆتۆکۆلی ئاشتی واژۆ دەکرێت و دواتر ئاسوودە دەبین، دەتگوت نەشتەرگەریشم بۆ دەکرێت. دەمەوێت تووڕە بم لەوەی کە دەتگوت دوای دوو هەفتە چی روودەدات. دەمەوێت لە مانگرتنی برسیەتی، گرتووخانەکان، ئەشکەنجە تووڕەبم، تووڕەبم لەوەی کە تەنیا گرنگیت بە خۆت نەدا، بەڵام بەهۆی ئەو نامەیەی لە گرتووخانەی کاندرا بۆت ناردم، ناتوانم تووڕە بم".
 
جەرەن هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە باوکی هیچ کات چاوی لە کۆکردنەوەی ماڵ و سامان نەبووە و شەرەفمەندانە ژیاوە.
 
هەروەها سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی کە باوکی کەسایەتییەکی گرنگە تێیدا و رۆڵی کارای هەیە، جەرەن گوتیشی: "هەر لەدایکبوونتەوە بە نەبوونی ژیایت، تۆ تووڕەییت لەکوێ شاردەوە؟ من هەرگیز نەمبینی تووڕەبیت. دیارە کە لە دڵت حەشارتدابوو. ئەمە جۆرێک لە ئاشتی بوو نازانم! بەڵام لە راڕەوەکانی نەخۆشخانەدا قەرەباڵخییەکم بینی کە بێ پۆل، بێ ئاڵا و خەمبار بوون، من قەرەباڵخییەکی هیوابەخشی ئاشتیانەم بینی".
 
سری سورەییا ئۆندەر شەوی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025 تەندروستیی تێکچوو، دواتر دەرکەوت کێشە لە شاخوێنبەری دڵی هەبووە. ئەو کات پزیشکان رایانگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتە لێی داوە.
 
رۆژی شەممە 3-5-2025 لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ کۆچی دوایی کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.