لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان خۆپیشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کرا

04-06-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان، خۆپیشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کرا. چوونە ژوورەوە و دەرچوونیش لە پارێزگاکان بە مۆڵەت دەبێت. 
 
قایمقامیەتەکانی پارێزگەکانی ئامەد، مێردین، وان، بەدلیس، ئاگری، ئیلیهـ، ئیدر، جۆلەمێرگ، شرنەخ، سێرت و مووش ـی باکووری کوردستان، ئیوارەی (دووشەممە، سێ ـی حوزەیران) رایانگەیاند، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونه‌وه‌، خێوه‌تهه‌ڵدان و سه‌كۆدانان بۆ چوار رۆژ قەدەخەیە. 
 
بڕیاری قەدەخەکردنەکە دوای ئەوە هات؛ رۆژی دووشەممە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، محەممەد سدیق ئاکش، سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگ لەسەر کار لادرا و عەلی چەلیک، پارێزگاری جۆلەمێرگ بە قەییووم لە شوێنی دانرا. بڕیارەکە کاردانەوەی بەدواداهات و دەم پارتی بڕیاریدا لە سەرجەم شارەوانییەکان چالاکیی ئێشکگری دەستپێبکات و داوای کرد گردبوونەوە و چالاکی ناڕەزایی بکرێت.
 
دوای بڕیارەکەی دەم پارتی، لە پارێزگای ئامەد بۆ ماوەی چوار رۆژ، لە سێ بۆ شەشی حوزەیران، لە جۆلەمێرگ و بەدلیس بۆ ماوەی 10 رۆژ لە سێ بۆ 12ـی حوزەیران، لە مێردین، شرنەخ، ئاگری، مووش و ئیدر بۆ ماوەی حەوت رۆژ لە چوار تا 10ـی حوزەیران، لە ئێلیهـ و سێرت لە سێ  تا نۆ ـی حوزەیران، لە وان لە سێ ـی تا حەوتی حوزەیران خۆپیشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.