سەرۆکی دادگەی فیدراڵی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە مەسرور بارزانی دەکات

04-06-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دەڵێت، "بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پێویستیی کارکردن بەگوێرەی دەستوور دەکەینەوە، بەوپێیەی بەرژەوەندیی گەلی عێراق بە تەواوی تێیدا بەرجەستە بووە و ئەوەش دەبێتە هۆی بەدیهێنانی دوو ئەنجامی بنەڕەتی لە بنیاتنانی دەوڵەتدا، کە بریتین لە پاراستنی یەکڕیزیی عێراق و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی هەموو عێراق".
 
سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵی باسی لەوە کردووە، دەستوور دەتوانێت پارێزگاری لە سەرەوەت و سامانی وڵات بکات و گەرەنتیی دابەشکردنی بەسەر هەمووان بێ جیاوازی زامن دەکات.
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵی دەڵێت، خۆشگوزەرانیی عێراقییەکان بەندە بەوەی هەمووان یەکسان بن و بەیەکەوە کاربکەن.
 
ئاماژە بەوەش دەکات، "دەستوور جەختکردنەوەیە لەوەی گەلی عێراق لە باکوورەوە تاوەکو باشوور گەلێکی گەورەیە و خاوەنی دەسەڵات و خاوەنی راستەقینەی سامانی عێراقن، هەروەها هێزی عێراق لە هێزی هەموو بەشەکانییەوەیە، خۆشگوزەرانیی عێراقیش لە بنەمای یەکسانی و لە کاری نەتەوەیی هاوبەشەوە سەرچاوە دەگرێت."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."