پەروەردەی دەوروبەری هەولێر: بە داوای مامۆستای ئایینی نەهێڵرا دوو قوتابخانە ئاڵوگۆڕ بکرێن

04-10-2022
جووتیار قارەمان
A+ A-
رووداو رادیۆ

بەڕێوەبەری بە وەکالەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر دەڵێت، لەسەر داوای چەند مامۆستایەکی ئایینی نەهێڵراوە لە پیرزین ئاڵوگۆڕ بە دوو قوتابخانەی کوڕان و کچان بکرێت.
 
پەروەردەی دەوروبەری هەولێر لە بەرنامەیدا بوو ئاڵوگۆڕ بە هەردوو قوتابخانەی خەڵات و ئەزمەڕ بکات کە یەکێکی قوتابخانەی کچانە و ئەوی دیکەیان هی کوڕانە. قوتابخانە کوڕانەکە لەسەر شەقامێکە و کچانەکەیش لەناو گەڕەکدایە. 
 
محەممەد رەشید، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر و بەڕێوەبەری بە وەکالەتی پەروەردەی دەوروبەر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "هۆکاری ئاڵوگۆڕەکە ئەوەیە کە ژمارەی خوێندکارانی قوتابخانە کوڕانەکە زۆرە و بیناکە هەڵیناگرێت، بەڵام قوتابخانەی کچانەکە زۆر گەورەیە و ژمارەی خوێندکارانی لە چاو بیناکەدا کەمە، بۆیە ویستمان ئاڵوگۆڕیان پێبکەین تا کێشەی نەبوونی شوێن و قەرەباڵخیی پۆلەکان چارەسەر بکەین."
 
بەڕێوەبەری بە وەکالەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر گوتیشی: "چەند مامۆستایەکی ئایینی چوونەتە پەروەردە و رازی نەبوون ئاڵوگۆڕەکە بکرێت، لەبەر ئەوەی گوتوویانە: 'نامانەوێت قوتابخانەی کچەکانمان بچێتە سەر شەقام.' بۆیە لیژنەی پەروەردە بڕیاریان داوە کە ئاڵوگۆڕەکە نەکرێت."
 
محەممەد رەشید باسی لەوە کرد، ئەگەر ئەو ئاڵوگۆڕەیان بکردایە دەیانتوانی ژمارەی خوێندکارانی قوتابخانە کوڕانەکە لە پۆلەکاندا کەم بکەنەوە کە ئێستا پۆل هەیە نزیکەی 50 خوێندکاری تێدایە.
 
لەبارەی پێویستییان بە مامۆستای دامەزراوەوە بەڕێوەبەری بە وەکالەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر باسی لەوە کرد کە رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا دامەزراوەکانیان مۆڵەتی دایکایەتی یان ساڵانە وەردەگرن و پێویستییان بە مامۆستا دەبێت.
 
محەممەد رەشید گوتی: "ئێمە 208 قوتابخانەمان هەیە و لە زۆربەیاندا مامۆستامان کەمە و ئێستا پێویستمان بە نزیکەی هەزار مامۆستایە و ئەو بۆشاییەمان بە وانەبێژ پڕ کردووەتەوە."
 
بەڕێوەبەری بە وەکالەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر باسی لەوە کرد کە مامۆستای گرێبەستیان نییە و هەموو گرێبەستەکانیان دامەزراون، بۆیە بە پێویستی زانی کە ئەگەر مامۆستایشیان بۆ دانەمەزرێنرێت، ئەوا بۆیان بکەن بە گرێبەست.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوێستان محەممەد میوانی بووڵتەنی کاژێر 12:00ی رووداو بوو

کوێستان محەممەد: یاسای لێبووردنی گشتی نزیکەی نیوەی سزادراوان دەگرێتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، مەترسییەکانی قەرەباڵخیی نێو چاکسازییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە هەولێر رێژەی سزادراوان نزیکبووەتەوە لە سێ هێندەی توانای چاکسازییەکە و 350 سزادراویش لە بنکەکانی پۆلیسن، بۆ ئەوەی شوێنێک لە چاکسازییەکان چۆڵ ببێت.