پشووی خوێندن لە 7 پارێزگای باکووری کوردستان راگەیێندرا

دوێنێ کاژێر 09:20
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە 7 پارێزگای باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفر و ناجێگیریی رەوشی کەشوهەواوە، لە قوتابخانەکان کرایە پشوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2026 لە شارۆچکەکانی ئۆنئیکیشوبات، تورکئۆغڵو و بازارجخ ـی مەڕەش؛ لە چوار شارۆچكەکەی ئامەد؛ لە شارۆچکەی هەزۆ ـی ئێلیهـ؛ لە شارۆچکەی ئەلکێ ـی شرنەخ؛ لە شارۆچکەی شاخ؛ لە چوار شارۆچکەی مەڵەتی و لە 7 شارۆچكەی رووها بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە قوتابخانەکان داخران.
 
لە ژمارەیەک پارێزگای باکووری کوردستان چەند رۆژێکە قوتابخانەکان داخراون. هەرچەندە پارێزگاری ئامەد رایگەیاندبوو، رۆژی دووشەممە لە ناوەندی شار دەست بە خوێندن دەکەنەوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی دۆخە نالەبارەکە لە زۆربەی شارۆچکەکان قوتابخانەکان جارێکی دیکە داخرانەوە.
 
لەو پارێزگا و شارۆچکانەدا کە پشووی خوێندن راگەیێندراوە، فەرمانبەرانی حکومەتی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ژنانی دووگیان، ناچنە سەر کار و ئەو رۆژەیان وەک مۆڵەتی کارگێڕی بۆ هەژمار دەکرێت.
 
شەپۆلێکی بەفربارین بۆ چەند رۆژێک باکووری کوردستانی گرتەوە و رێگەی سەدان گوند داخران و ئەو شەپۆلەش ژیانی رۆژانەی زەحمەت کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەپێی ئامارەکە زۆرترین رێژەی خۆکوشتنی پیاوان لە هەولێر و کەمترین لە هەڵەبجە بووە

یەکێتیی پیاوانی کوردستان: لە 2025دا 73 خۆکوشتنی پیاوان تۆمار کراوە

سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان دەڵێ، لە یەک ساڵدا زیاتر لە 600 سکاڵا تۆمارکراون، دەیان پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و 19 پیاویش لەلایەن هاوژینەکانیان یان بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژراون