پار نزیکەی 10 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراونەتەوە

دوێنێ کاژێر 07:02
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری شەڵتەری هەولێر راگەیاند، تەنیا پار نزیکەی 10 هەزار سەگی بەرەڵڵایان کۆکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی کەمیی پزیشکی نەشتەرگەرییەوە، ناتوانن رۆژانە هەموو ئەو سەگانە نەزۆک بکەن، بۆ ئەم ساڵ پلانی زیادکردنی پزیشکیان هەیە.
 
دووشەممە، 05ـی کانوونی دووەمی 2026، حەسەن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری شێڵتەری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تەنیا پار 9 هەزار و 800 سەگ کۆکراونەتەوە و لەو ژمارەیەش نزیکەی دوو هەزاریان نەزۆککراون. ئێستا دوو تیمی کۆکردنەوەمان هەیە کە رۆژانە زیاتر لە 50 سەگ دەهێننە شێڵتەر."
 
سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانیان، حەسەن ئیسماعیل ئاماژەی بەوەدا کێشەی کەمیی پزیشکی نەشتەرگەرییان هەیە و گوتی: "لەو ژمارە زۆرەی رۆژانە کۆدەکرێتەوە، تەنیا دەتوانرێت 10 بۆ 15 سەگ نەزۆک بکرێن، ئەوەش لەچاو ژمارەی ئەو سەگانەی رۆژانە دەهێنرێن زۆر کەمە. ئێستا 10 پزیشکمان هەیە و رۆژانە تەنیا دووانیان سەگەکان نەزۆک دەکەن."
 
بەڕێوەبەری شێڵتەری هەولێر باسی لە پلانی داهاتوویان کرد و گوتی: "بۆ ئەم ساڵ پلانمان هەیە پزیشکی زیاتر بهێنن، تاوەکو پڕۆسەی نەزۆککردن و گەڕانەوەی سەگەکان بۆ نێو ژینگە خێراتر بێت، چونکە هێشتنەوەی ئەو هەموو سەگە ئەرکێکی قورسە و لە رووی دابینکردنی خواردن و بەخێوکردنەوە زەحمەتە."
 
بەڕێوەبەری شێڵتەری هەولێر گوتی، "کێشەیەکی دیکەشمان هەیە، هەندێک گەڕەکی هەولێر بەردەوام کێشەمان بۆ دروست دەکەن، چونکە ئێمە لە سەنتەری شار سەگەکان کۆدەکەینەوە، بەڵام سەگەکانی دەوروبەری هەولێر لە رێگەی هەندێک گەڕەکەوە دێنەوە ناو سەنتەری شار."
 
بەپێی ئامارەکانی شێڵتەری هەولێر، لە مانگی ئەیلوولی (9)ـی ساڵی 2023ـەوە تاوەکو ئێستا، 21 هەزار و 629 سەگ لە سەنتەری هەولێر کۆکراونەتەوە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 9 هەزار سەگیان نەزۆککراون.
 
لە هەولێر شێڵتەرێکی سەگ لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بە گوژمەی زیاتر لە 480 ملیۆن دینار دروستکراوە و دەکەوێتە سەر رێگەی هەولێر - گوێڕ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەندە جێی دایکی بۆ کۆرپە یەک مانگییەکەیان گرتووەتەوە. وێنە: رووداو

چیرۆکێکی دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ؛ 4 منداڵ دوای لەدەستدانی دایکیان 'بە شیر و چپس' ژیان بەڕێدەکەن

نزیکەی مانگێک دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ، هێشتا چیرۆکە خەمناکەکانی بەردەوامن، سەرەڕای ئەوەی بەشێکی خەڵک ماڵیان چوو و هیچیان بۆ دەرنەچوو، بەڵام هەندێک لەوانە سەر و ماڵیان چووە و ئیدی ژیانیان بە یەکجاری گۆڕاوە، چونکە سەرچاوە و بژێوییان لەدەستداوە، خەمێكی قووڵیش سەردڵی گرتوون کە نەبوونی سۆزی گەرمی دایک و بەجێهێشتنی چوار منداڵە