هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دواخرا

05-02-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجوومەنەکەوە، کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دواخرا و هەڵگیرا بۆ رۆژێکی دیکە.
 
تورکی جەدعان، سەرۆکی کاتیی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە [بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەن] بە رووداوی گوت، "ناچاربووین دانیشتنەکە هەڵبگرین، هەرکاتێک ئەندامان لەسەر بەربژێرەکان رێکەوتنیان هەبێ دەستپێدەکەینەوە".
 
لە کۆبوونەوەکەدا دوو بەربژێر بۆ سەرۆکی ئەنجوومەن هەبوون؛ نزار حامد 8 دەنگ و عومەر مەعن 7 دەنگی بەدەستهێنا لەکۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنەکە.
 
لە هەڵبژاردنەکەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، لەنێو فراکسیۆنە کوردییەکان، تەنیا فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان توانی کورسییەکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بباتەوە، کە بە نەتەوە عەرەبە و ناوی ئەوس ئیبراهیم مەهداویە، بەڵام ئەندامێکی دیکەی کوردیش لە ئەنجوومەنەکەدا هەیە.
 
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی عێراق، رۆژی 07-01-2024، سەبارەت بە چۆنێتی دابەشکردنی کورسییەکانی کۆتای ژنان لەنێو لیستە براوەکانی ئەنجوومەکەدا بڕیاریدا بەوەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە 15 کورسییە، 11یان بۆ پیاو و 4یان بۆ ژنە. دەریا خەیروڵڵا رەشید ئەسەد ئەرکوازی، کە ژنێکی کوردە لە هاوپەیمانیی ئەساسی عێراق، زۆرترین دەنگی نێو بەربژێرەکانی ژنی بەدەستهێنا کە 3291 دەنگە، بەو شێوەیە بووە ئەندامی ئەنجوومەن.
 
پێشتر، سۆزان مەنسوور، تاکە نوێنەری کورد لە خانەقین لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی 08-01-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، دەریا خەیروڵڵا کوردە و خەڵکی خانەقینە، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی بەلایەنە کوردستانییەکانەوە نییە و لەسەر لیستی لایەنێکی شیعە خۆی بەربژێر کردبوو. 

  

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.