وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: لە هەولێر لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆدەبمەوە

05-02-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایدەگەیێنێت، بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆببێتەوە؛ تەوەرە سەرەکییەکەی کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشقە.
 
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کە ئێستا لە گەشتێکی ناوچەییدایە، لە دیمەشقەوە ئاشکرای کرد، سەردانەکەی بۆ هەولێر و دیدارەکەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، بەشێکی گرنگی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی پاریسە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
 
ژان نۆیێل بارۆ ئاماژەی بەوە کرد، رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەبێتە هۆی "بەهێزکردنی مافە بنەڕەتییەکانی کورد" لەو وڵاتەدا. جەختیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە هەوڵەکان بۆ شەڕی دژی داعش چڕتر دەکاتەوە، کە ئەوەش بۆ فەرەنسا کارێکی هەرە لەپێشینەیە.
 
کۆتایی مانگی رابردوو، هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە رێککەوتنی ئاگربەست. بە گوێرەی رێککەوتنەکە هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی سووریا دەچنە ناوچە کوردییەکان و فرقەیەکی تایبەت بۆ هەسەدە (لە سێ لیوا) دروست دەکرێت.
 
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختی لە پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ گەلی سووریا کردەوە و رایگەیاند: "فەرەنسا هەموو پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش دەکات تاوەکو حکومەت بتوانێت بەردەوام بێت لە کارەکانی؛ ئێمە لەگەڵ گەلی سووریا دەوەستین کە ئێستا دەتوانن داهاتوویەکی جدی بۆ خۆیان بنیات بنێن."
 
ئەم کۆبوونەوەیە لە هەولێر لە کاتێکدایە، فەرەنسا یەکێکە لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی هەسەدە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و هەمیشە جەختی لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی کورد لە سووریای داهاتوودا کردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو ژنە دەڵێت، خاوەنی کەناڵەکە پارەی خواردووە

چیرۆکی ژنێک لەگەڵ بەرنامەیەکی خێرخوازی: بنوزێوە و بگری بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەن

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، دیاردەی بەرنامەی خێرخوازی لە کەناڵە نێوخۆییەکاندا زیاد دەکات، بەڵام لە پشت کامێراوە، هەندێک جار چیرۆکی جیاواز هەیە. نێرگز کەریم، (ناوێکی خوازراو)، ژنێکی دانیشتووی هەولێر، چیرۆکی خۆی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە، کە چۆن لە بەرنامەیەکی خێرخوازیی یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکاندا، بووەتە قوربانیی سیناریۆیەک.