جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نۆردراین ڤێستفالن: رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان دەنگی بەهێزی کوردانی نیشاندا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کەهی مەحموود
بێریڤان ئایماز، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالنی ئەڵمانیا.
بێریڤان ئایماز، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالنی ئەڵمانیا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بێریڤان ئایماز، سیاسەتەمەداری کورد لە هەرێمی نۆردراین ڤێستفالنی ئەڵمانیا دەڵێت: لە یەکەم سەردانیدا بۆ باشووری کوردستان، بەو دەستکەوتانەی لە ماوەی 20 ساڵدا بەدیهاتوون "سەرسام بووە". ئایماز گوتیشی، چاوپێکەوتنی "زۆر گرنگ"ی لەگەڵ سیاسەتمەدارانی کورد ئەنجامداوە کە یەکێکیان سەرۆک مەسعود بارزانی بووە.
 
بێریڤان ئایماز، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالنی ئەڵمانیا، رۆژی 5ی شوبات لە بەرنامەی "بوڵتەنی باکوور"ی رووداو بووە میوانی هێڤیدار زانا و باسی لە یەکەم گەشتی خۆی و یەکەم گەشتی حکومەتێکی هەرێمی ئەڵمانیا بۆ هەولێری پایتەخت کرد.
 
ئایماز کە سەر بە پارتی سەوزە، سەبارەت بە مێژووی هەرێمی کوردستان گوتی، باش دەزانێت "چی وێرانکاری و تووندوتیژی و تاوانێک دژ بەم گەلە کراوە"، بەڵام پێشکەوتنەکانی کوردستان سەرسامی کردووە.
 
ئایماز کە بە رەچەڵەک کوردێکی زازایە و لە ئەڵمانیا گەورە بووە، ئاماژەی بەوە کرد، پێشتر هەرگیز زمانی کوردیی وەک زمانێکی فەرمی نەدیوە. بۆ ئەو "شتێکی زۆر کاریگەر بووە کاتێک گوێی لە زمانی کوردی بووە و لەگەڵ پۆلیس و هێزە ئەمنییە کوردەکان قسەی کردووە".
 
بە خەمڵاندنی ئایماز، یەک ملیۆن و نیو کورد لە ئەڵمانیا هەن. بە گوتەی ئەو، کوردەکان تەنیا لە نۆردراین ڤێستفالن نین، بەڵکو "کوردی هەر چوار پارچەکە، بەتایبەت هی هەولێر، دهۆک و زاخۆ، هەروەها کۆمەڵگەیەکی گەورەی ئێزدی" لە سەرتاسەری ئەڵمانیا دەژین.
 
سەبارەت بە گونجانی کورد لەناو کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا، ئایماز گوتی: "دەبینم کورد زۆر باش جێیان گرتووە. ئەوان پەرلەمانتار، پزیشک، مامۆستا، زانا و هونەرمەندن. من خۆم یەکەم جێگری سەرۆکی پەرلەمانم کە خاوەنی مێژوویەکی کۆچبەری و ژیاننامەیەکی کوردییە."
 
"دەنگی کورد دەبیسترێت"
 
ئایماز ئاماژەی بەوەش کرد، بە چالاکبوونی گەنجانی کورد لەناو سیاسەتدا "سەرسامە". پێیوایە رووداوەکانی دوایی رۆژئاوای کوردستان دەنگی بەهێزی کوردانی لەسەرتاسەری جیهان نیشاندا.
 
ئەو سیاسەتەمەدارە گوتیشی: "کاتێک تووندڕۆکان هەوڵیاندا بێڕێزی بە ژنانی کورد بکەن، کوردانی دیاسپۆرا توانییان شکۆی خۆیان لە سەرتاسەری جیهان بگێڕنەوە. ئەمە نیشان دەدات کە دەنگی کورد دەبیسترێت و دەتوانن کەمپەینی گەورە بەڕێوەببەن. بڕوام وایە دەبێت هەموو کوردێک بەمە سەربەرز بێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رواندز

قایمقامی رواندز: زیاتر لە سێ هەزار فەرمانبەر زەوی وەردەگرن

قایمقامی قەزای رواندز رایدەگەیێنێت، ناوی زیاتر لە سێ هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە و لە قۆناخی یەکەمدا 500 پارچە زەوی دابەشکراون؛ راشیگەیاند، بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار چەند پڕۆژەیەکی رێگەوبان لە سنوورەکە جێبەجێ دەکرێن.