لە خورماتوو چوار ئەندامی خێزانێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست دا

05-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای خوورماتوو لەسەر رێگەی بەغدا روویدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
 
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی خوورماتوو، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لە نزیک بازگەی سەرحە لە رێگەی نێوان خوورماتوو – بەغدا، رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندار بوون.
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای رەنگ شین خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشاوە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە، کە بەهۆی خۆڵبارینەوە مەودای بینین لە سنوورەکە کەمبووەتەوە. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 5ى ئایارى 2025، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ شەپۆلێکى خۆڵبارین لە عێراق دەبێت کە زیاتر لە ناوچەکانى نێوەڕاست و رۆژئاواى عێراق چڕ دەبێت و لە باکوور کاریگەرییەکى کەمتر دەبێت".
 
عامر جابری رایگەیاند: "خێرایی با لە چەند ناوچەیەک لەنێوان 30 بۆ 50 کیلۆمەتر لەکاژێرێکدا دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆى دروستبوونى خۆڵبارینەکە و مەوداى بینین بەگشتى لەو ناوچانەى کە خۆڵبارینەکە دەیانگرێتەوە چوار کیلۆمەتر دەبێت". 
 
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى هاتووچۆى عێراق هۆشدارییەکى دایە شۆفێران لە ناوچەکانى نێوەڕاست و باشوورى عێراق و داواى لێکردن بە "خێرایی" ئۆتۆمبێلەکانیان لێنەخوڕن و گڵۆپ هەڵبکەن، بەوپێیەى لە هەندێک رێگە مەوداى بینین نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێ.
 
ئەو شەپۆلە لە نێوەڕاستى مانگى نیسانەوە رووى لە عێراق کردووە و دوو هەفتەیە تووندتر بووە. گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت: "ئەو خۆڵبارینەى ئێستا تاوەکو رۆژى سێشەممە بەردەوام دەبێت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.