ڤیدیۆ.. کچێک لە باکووری کوردستان دەهۆڵ بۆ باوکە زوڕناژەنەکەی لێدەدات

06-10-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
ئاهەنگێک کە باوک و کچەکە دەهۆڵ و زوڕنای تێدا لێدەدەن
ئاهەنگێک کە باوک و کچەکە دەهۆڵ و زوڕنای تێدا لێدەدەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەوەی سەرەتای ڤیدیۆکە دەیبینن، کچ و باوکێکن بە دەهۆڵ و زوڕنا بەشداربووانی ئەو ئاهەنگەیان بە جۆش هێناون، شوێنی ئاهەنگەکە هۆڵێکی بووکگواستنەوەیە لە پارێزگای ئەرزنجانی باکووری کوردستان.
 
کچەکە ناوی سەدایە، دەڵێت، "لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەهۆڵ دەکوتم و کارەکە بە خۆشەویستییەوە دەکەم. باوکیشم زوڕناژەنە. بەیەکەوە دەچینە ئاهەنگ، فێستڤاڵ، سوننەت ئەو شوێنانەی هەڵپەڕکێیان لێ دەکرێت."
  
سەدای تەمەن 21 ساڵ بووەتە دەهۆڵکوتێکی ناسراو، زۆربەی ئەوانەی ئەو باوک و کچە بانگهێشتی ئاهەنگەکەیان دەکەن، زیاتر لەبەر کچە دەهۆڵکوتەکەیە. 
 
سەدا دەڵێت، "لای هەمووان خۆشەویستین! لەبەر ئەوەی ئافرەتم گرنگیی زیاترم پێدەدەن و تووشی سەرسوڕمان دەبن. هاوکات بەخشیشی زۆر باش دەدەن."
 
رەزا سەل کە ماوەی 35 ساڵە زوڕنا لێدەدات دەڵێت لە منداڵییەوە کچەکەی حەزی لە دەهۆڵکوتین بووە، "لەگەڵ کچەکەم دەڕۆینە ئاهەنگەکان. لەبەر ئەوەی من کوڕم نییە و چوار کچم هەیە، ئەم دەهۆڵ دەکوتێت. لە منداڵییەوە حەزی لە دەهۆڵ بوو. دیار بوو دەبێتە دەهۆڵکوت. هەروەها زۆر حەز بە میوزیک دەکات."
 
ئێستا لە باکووری کوردستاندا نرخی دەهۆڵ و زوڕنا لێدان بۆ هەر کاژێرێک لە هۆڵی بووکگواستنەوە 1000 لیرەیە کە دەکاتە نزیکەی 40 دۆلار.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیسبوونی کەشوهەوای ورمێ

ژینگەی ورمێ: هەوای ورمێ و مەهاباد ناتەندروستە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، پێنوێنی کواڵیتیی هەوای شارەکانی ورمێ و مەهاباد بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ئاستی "ناتەندروست"، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات وریا بن.