گەنجێكی سەرمایەداری سلێمانی تەواوی موڵکەکانی چاڤیلاندی کڕی

05-10-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێشەوا بەختیار، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، 60 موڵکەکەی کۆمپانیای چاڤی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشران.
 
پێشەوا بەختیار دەڵێت، سەرمایەدارێکی گەنجی خەڵکی سلێمانی موڵکەکانی کڕیوە و ئێستا خەریکی رێکارەکانە.
 
پەیامنێری رووداو باسی لەوە کرد، سەرمایەدارەکە بە زیاتر لە 90 ملیار دینار موڵکەکانی کڕیوە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 28-09-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 5ـی 10ـی 2025ـی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە و دەفرۆشرێن. 
 
وەزارەتی دارایی ئەو کات رایگەیاندبوو، "ژمارەی موڵکەکانی کۆمپانیاکە 60 موڵکن، بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتمان کە بڕەکەی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350 دینارە؛ هاوکات سەرجەم موڵکەکان پێکەوە بە یەک پاکێج دەفرۆشرێن".
 
پرۆسەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی کرا و بەگوتەی پەیامنێری رووداو، گەنجێکی سەرمایەداری خەڵکی سلێمانی دەبێتە خاوەنی موڵکەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."