رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی قادریەی سنووری گوێڕ لە پاڵاوگەیەک ئاگر کەوتووەتەوە و بەرگریی شارستانی هەولێر دەڵێت، چوار کەس "سووتاون".
یەکشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2023، کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی ئاگرەکەوە 4 کەس سووتاون." گوتیشی کە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
کاروان میراودەلی دەشڵێت، یەكێك لە بریندارەكان 100٪ سووتاوە و دووانیان 98٪ و یەكێكیان 25٪ سووتاوە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەبارەی قوربانییەکانەوە ئاماژە بەوە دەکات، دوو لە بریندارەكان خەڵكی پارێزگای دهۆكن و دووانەكەی دیكەش عەرەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ