رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە هەولێر سێ بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و دەستیان گرتووە بەسەر پێنج کیلۆ مادەی هۆشبەردا.
ئەمڕۆ شەممە 06-01-2024، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا زانیارییان پێدراوە کە پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ براوەتە شاری هەولێر، دوای لێکۆڵینەوە شوێنی دوو کەسی بیانییان لە هۆتێلێک دەستنیشان کردووە و شەوی رابردوو سێ کەسیان دەستگیر کردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە لە تۆمەتباران دەستیان گرتووە بەسەر پێنج کیلۆ مادەی هۆشبەردا، کە لەنێو ئۆتۆمێلی تۆمەتباراندا شاردرابووەوە.
بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو 11-12-2023 لە نێو هەر شەش چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا، پێنج هەزار و 418 سزادراو هەبوون، لەو ژمارەیە هەزار و 180 سزادراو بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون؛ 520یان بازرگان و 660یان بەکارهێنەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ