رووداو دیجیتاڵ
خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی دەڵێ، خزمەتگوزارییان لە بەشە ناوخۆییەکان نییە و هەربۆیە خۆپیشاندان دەکەن. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش دەڵێ، هەندێک رێکاری نوێیان بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دەرکردووە و یەکێک لەوانە گەڕانەوەیانە پێش کاژێر 12:00ـی شەو، بەوهۆیەوەش بەشێک لە خوێندکاران گردبوونەتەوە.
شەوی سێشەممە ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوە. یەکێک لە خوێندکارە ناڕازییەکانی بەشە ناوخۆییەکە بە نزار جەزا، پەیامنێری رووداوی گوت، "3 بۆ 4 رۆژە گەڕاوینەتەوە بۆ بەشە ناوخۆیی و هەموومان قوتابیی دەرەوەی شارین. سیستمی گەرمکەرەوە هێشتا کارا نەکراوەتەوە، هەوای گەرمکەرەوەکە ساردە و تاقیکردنەوەمان هەیە. قوتابیمان هەیە بە ئامێری قژ وشککەرەوە خۆی گەرم دەکاتەوە؛ ئاوی گەرممان نییە و دەبێت لە نهۆمی 1ـەوە بچین بۆ نهۆمی 2 یان 3 بۆ خۆشۆردن. داوامان لە سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی کردووە بۆمان چارەسەری بکەن، کەچی وەڵامیان نەداوینەتەوە. ئێستا داوا دەکەین بۆمان چارەسەر بکەن."
بەڵام د. شێروان حەمەساڵح، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەندێک خوێندکاری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەتەوە و شەقامی سەرەکیی سلێمانی - کەرکووکیان داخستووە. ئەوانە لە هەندێک بڕیاری نوێ ناڕازین."
د. شێروان حەمەساڵح گوتی، "هەموو خزمەتگوزارییەکان کاران و بێ کێشەن؛ سیستمی گەرمکردنەوەیان ناوەندییە و بەبێ جیاوازی هەموویان لێی سوودمەند دەبن؛ ئاوی گەرمیشیان هەیە. لە سەرەتای دەوامدا بێگومان هەندێک کێشەی بچووک دەبن تاوەکو دەکەونەوە سەر سیستمەکە، بەڵام هیچ کێشەیەکی گەورە نییە."
لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی 4200 خوێندکاری کچ و کوڕ نیشتەجێن. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی گوتی: "ئەوانەی چوونەتە دەرەوە 50 خوێندکاریش نابن، رێگەیان گرتووە و لایڤیان کردووەتەوە."
د. شێروان حەمەساڵح گوتی، "بۆ پابەندبوونی خوێندکاران بە گەڕانەوەیان بۆ بەشە ناوخۆییەکان، کۆمەڵێک رێکاری نوێمان داناوە و گوتوومانە، پێویستە هەموو خوێندکاران، تەنانەت ئەوانەی کاریش دەکەن، تاوەکو کاژێر 12:00ـی شەو بگەڕێنەوە بەشە ناوخۆییەکان؛ ژمارەیەک خوێندکاریش لەوە ناڕازین و گردبوونەتەوە."
لە زانکۆی سلێمانی زیاتر لە 23 هەزار خوێندکار هەن کە نزیکەی 250یان خوێندکاری ئێوارانن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ