ئاسیاسێڵ: پابەندی رێنماییە یاسایی و داراییەکانی حکومەتی عێراق بووین

06-01-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، پابەندن بە رێنماییە یاسایی و داراییەکانی حکومەتی عێراق و لەو چوارچێوەیەدا هەموو پابەندییەکانیان لە ساڵی 2025دا جێبەجێ کردووە.
 
راگەیێندراوەکە بە ناونیشانی "ئاسیاسێڵ پابەندبوونی تەواوەتی خۆی دووپات دەکاتەوە و سەرجەم پابەندبوونە یاسایی و داراییەکانی بەرامبەر بە حکومەتی عێراق جێبەجێ کردووە" بڵاوکراوەتەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵی 2025ـدا، ئاسیاسێڵ هەموو ئەو پابەندبوونە داراییانەی لە ئەستۆیدایە بەجێیهێناوە لە چوارچێوەی رێکارە بەرکار و پەسەندکراوەکان لەگەڵ لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان، هەر وەکو ئەوەی لە هەموو ساڵە داراییەکاندا کردوویانە".
 
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە: "ئێستا هیچ پابەندبوونێکی دارایی لە ئەستۆی کۆمپانیادا نییە بەرامبەر بە حکومەتی عێراقی، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامیدا بە شەفافیەت و دیسپیلینی دارایی و کارکردن بە گوێرەی رێکارە یاسایی و رێکخراوەییە کارپێکراوەکان".
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "وەک هاوبەشێکی نیشتمانی بەرپرسیار، بەشداری دەکەین لە پشتیوانیکردنی ئابووریی نیشتمانی و بەهێزکردنی گەنجینەی دەوڵەت، بە جۆرێک مۆدێلێکی ئەرێنی کاری هاوبەشی تەندروست و درێژخایەن لە نێوان هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا نیشانبدات".
 
ئاسیاسێڵ دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ی به‌شدرابووانی نزیکەی 20 ملیۆنە؛ بە یەکەمین کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێندراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو پارێزگایانە مۆڵەتی ژمارە کاتی بە ئۆتۆمبێلەکان نادەن

بەغدا بڕیارێکی نوێ دژی ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق چەند بڕیارێکی نوێی دژی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرکردووە کە ژمارەی کاتیی هەرێمی کوردستانیان پێوەیە و لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە دەسووڕێنەوە. بەپێی بڕیارەکە، دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هەرێمی کوردستان گومرگ کراون، لە عێراقیش دووبارە گومرگ بکرێنەوە.