رووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە سەهۆڵەکەی سلێمانی روویدا؛ مردن و بریندار هەن

06-02-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی کە بە "سەهۆڵەکە" ناسراوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
 
رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ هەینی روویداوە کە ئۆتۆمبێلێک شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و پەڕیوەتەوە شەقامی بەرامبەری و لە ستوونێکی کارەبا و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی داوە.
 
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2007ـە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون".
 
ئەو ئۆتۆمبێلەی رووداوەکەی دروستکردووە و زۆرینەی قوربانییەکانی تێدا بووە لە جۆری لاندکرۆزەرە.
 
بەگوێرەی نوێترین ئامار لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بۆ رووداو، لە ساڵی 2018وە تاوەکو مانگی ئابی 2025 لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 21 هەزار 646 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بەهۆیانەوە 3137 کەس گیانیان لەدەستداوە و 39 هەزار و 339 کەسیش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلەکە لەنێو رووبارەکە

لە بناری چیای قەندیل ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە کەوتە نێو رووبار

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 23-03-2026 لە پێچەکانی چیای کورتەک لە بناری چیای قەندیل لە سنووری شارۆچکەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بە سێ سەرنشینەوە وەرگەڕا و کەوتە نێو رووباری گارفێن