لە سلێمانی دەوامی ژینگەپارێزان کەمکراوەتەوە و لە دهۆک و هەولێر وەکو خۆیەتی

06-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، لە مانگی رەمەزاندا کاژێرێک دەوامی ژینگەپارێزان کەمکراوەتەوە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەولێر و دهۆک دەڵێن، دەوامی ژینگەپارێزان وەکو خۆیەتی. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 06ـی ئاداری 2025، زەردەشت رەفیق، گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو بڕیارە تەنیا لە مانگی رەمەزان جێبەجێ دەکرێت و ژینگەپارێزان کاژێرێک کەمتر دەوام دەکەن، دوای رەمەزان دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
 
پێشتر ژینگەپارێزان تاوەکو کاژێر 01:30ـی دوای نیوەڕۆ کاریان دەکرد. گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی گوتی، "لە مانگی رەمەزاندا، کاژێر 12:30ی نیوەڕۆ دەڕۆنەوە."
 
هاوکات ئیسماعیل مستەفا، گوتەبێژی شارەوانیی دهۆک بە رووداوی گوت، "لە پارێزگای دهۆک دەوامی ژینگەپارێزان کەم نەکراوەتەوە، چونکە لە مانگی رەمەزاندا بەهۆی قەرەباڵخییەوە زیاتر شەقام و بازاڕەکان پیس دەکرێن."
 
بە گوتەی ئیسماعیل مستەفا، "دەوامی ژینگەپارێزان لە پارێزگاکە کراوە بە شەفت، بەشێکیان لە بەیانیان تاوەکو دوای نیوەڕۆ دەوام دەکەن، بەشێکیان تاوەکو شەو، بەشێکیشیان لە شەوەوە تاوەکو کاتی پارشێو."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە هەولێر دەوامی ژینگەپارێزان کەم نەکراوەتەوە، چونکە سەر بە کەرتی تایبەتن. هەروەها ئەو پشووەی کە پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا، تەنیا بۆ فەرمانگە حکومییەکانە نەک بۆ کەرتی تایبەت.
 
2ـی ئاداری 2025، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە بۆنەی مانگی رەمەزان، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان کاژێرێک کەمدەکرێتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوزەن تەکال، سیاسەتڤان و چالاکڤان

سیاسەتڤانێکی کورد: پێویستە مافی ئۆتۆنۆمی بە رۆژئاوای کوردستان بدرێت

سیاسەتڤانێکی کورد ئۆتۆنۆمی بە مافی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەزانێت و دەڵێت، بەبێ کورد دۆخی سووریا ئاسایی نابێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، وڵاتان گرنگی بە مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش و گرووپە چەکدارە تووندڕۆکانی نێو سوپای عەرەبیی سووریا نادەن