سوپای پاسداران کوژرانی دوو ئەندامی راگەیاند

06-07-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە کاتی پاککردنەوەی پاشماوی جەنگ لە لوڕستان تەقینەوەیەک روویداوە، بەو هۆیەوە دوو چەکدار کوژراون.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ی تەمموزی 2025 بەشی پەیوەندییەکانی سوپای پاسداران لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند،" لە کاتی پاککردنەوەی ناوچەیەک لە خوڕەمئاوا لە پاشماوەی جەنگ، تەقینەوەیەک روویدا و دوو ئەندامی سوپا گیانیان لەدەست دا."
 
هەر یەک لە عەلی بازیگەر و حوسێن موسەوی، دوو ئەندامەکەی سوپای پاسدارانن، کە بەهۆی تەقینەوەکە گیانیان لە دەست داوە.
 
لە 13ی حوزەیرانی 2025، جەنگێکی 12 رۆژە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد و ئێرانیش بە مووشەکی بالیستی و درۆنی بۆمبڕێژکراو وەڵامی دایەوە.
 
رۆژی 22ی حوزەیران، ئەمریکا چووە نێو جەنگەکە و هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان. 25ی حوزەیرانیش، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی راگەیاند.
 
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەو وڵاتە، لانیکەم 935 کەس کوژران، لەنێویاندا دەیان ئەفسەری سوپای پاسداران و زانایانی ئەتۆمی. 
 
هەروەها هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بوونە هۆی کوژرانی 29 کەس لە ئیسرائیل.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە