پارتی بارەگایەک لە سەنتەری شاری مووسڵ دەکاتەوە

06-08-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن موسڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای سەردانی شاندێکی پارتی بۆ موسڵ، ئەو حیزبە بڕیاری داوە بارەگاکانی لە موسڵ بکاتەوە، لە قۆناخی یەکەمیش بارەگای ناوچەی موسڵ لە سەنتەری شارەکە دەکاتەوە.
 
عەلی عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "بڕیارمانداوە بەمنزیکانە جارێکی دیکە بارەگای ناوچەی پارتی لە موسڵ بکەینەوە".
 
عەلی عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەدا بارەگاکەی پێشوویان کە موڵکی وەزارەتی دارایی عێراق بوو، لە کاتی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ لە دەستی داعش، بەهۆی بۆردوومانەوە وێران بووە. بۆیە ئێستا بەدوای باڵەخانەیەکی دیکەدا دەگەڕێن.
 
سەبارەت بە کردنەوەی بارەگای لقی 14ی پارتی لە سەنتەری شاری مووسڵ، کە ئێستا لە ناحیەی فایدەیە، بەرپرسی لقی 14ی پارتی گوتی: "هەوڵدەدەین دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەپێی بارودۆخی سیاسی بارەگای لقیش بگوازینەوە سەنتەری شار".
 
لە دوای پەلاماری داعش بۆ سەر شاری مووسڵ لە 2014 بارەگای هیچ حیزبێکی کوردی لە شاری موسڵ نەما. دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵیش، تائێستا بارەگای هیچ کام لە حیزبە کوردییەکان لە موسڵ نەکراوەتەوە.
 
سەبارەت بە رێگری هێزە چەکدارەکان لە کردنەوەی بارەگای حیزبە کوردییەکان، لەوانەش پارتی کە جەماوەری لە سنووری پارێزگاکەدا هەیە. عەلی عەبدوڵڵا گوتی: "ئێمە حیزبێکی قەدەخەکراو نین تاوەکو رێگەی کارکردنمان پێنەدرێت. مۆڵەتی فەرمیمان لە حکومەتی عێراق هەیە. جگە لەوەش خاوەن جەماوەرێکی زۆرین لە سنووری پارێزگای نەینەوا". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جوان یوونس رۆژبەیانی، ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی

بەرپرسێکی پارتی بۆ رووداو: بەزووترین کات شاندێک دەنێرینە بەغدا

ئەندامێکی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێت، بەزووترین کات شاندێکی دانوستاندنکاریان بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق سەردانی بەغدا دەکات. ئاماژە بەوەش دەکات، ''شێوەی گفتوگۆی شاندی دانوستاندنکاری پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگۆڕدرێت''.