لە وان بە دروستکردنی بەنداوی ژێرزەوی رێگری لە بەفیڕۆچوونی ئاو دەکرێت

06-09-2023
هەوار ئیسماعیل
دروستکردنی بەنداوی ژێر زەوی
دروستکردنی بەنداوی ژێر زەوی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای وان ـی باکووری کوردستان بە دروستکردنی بەنداوی ژێرزەوی رێگری لە لەدەستدانی ئاو دەکرێت.
 
بەنداوێک لەسەر چەمی گوندی "ئرگات" دروست دەکرێت کە بە دووریی 29 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی رێگەی ئاوریشم ـی وان هەڵکەوتووە. بەنداوەکە شەش مەتر قووڵە و 70 مەتر درێژە، 12 هەزار و 500 مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە. تێچووی ئەم پڕۆژەیە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلارە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو بکرێت.
 
ئایهان شاهنا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئاوە و دەڵێت، "بەنداوی ژێرزەوی، بەنداوێکە کە لە شوێنی خۆی و لەژێر زەویدا دروست دەکرێت. بەنداوی ژێر زەوی سەرەتا لە بەردەم ئاوی ژێر زەویدا پەردەیەکی نەڕژاو دروست دەکات بۆ ئەوەی ئاوە گیریخواردووەکان لێرەدا هەڵبگیرێت، دواتر لە ئاودێریکردندا سوودی دەبێت بۆ هاووڵاتییان."
 
ئامانج لەو بەنداوە ئاودێریکردنی 800 دۆنم زەویی کشتوکاڵییە، لەگەڵ رێگریکردن لە لەدەستدانی ئاوی ژێرزەوی بەهۆی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا.
 
ئایهان شاهنا دەشڵێت، "بەنداوی ژێرزەوی بێگومان چەندین سوودی هەیە. بەو پێیەی بەنداوەکان لە ژێر زەویدا دروستکراون، هیچ هەڵمبوون و پیسبوون لەم بەنداوانەدا نییە، هیچ کەمبوونەوە و لاوازبوون لە بەردەوامی و کوالێتیی ئاوەکەدا نابێت."
 
حکومەتی تورکیا لە ساڵی 2019 ـەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "بەنداوی ژێر زەوی و پڕۆژەی پڕکردنەوەی دەستکردی ئاوی ژێر زەوی" دەستیکردووە بە دروستکردنی بەنداوی ژێرزەوی و ئێستا نزیکەی 100 بەنداوی لەو جۆرە لە جێبەجێکردندان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.