رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە، سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی دەکات و دەڵێت، زەنگەنە "پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو."
ئەمڕۆ چوارشەممە، 06-09-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی "عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه، پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رى دێرين و ئه‌ندامى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان"، سەرەخۆشی لە خێزان، کەسوکار و و هاوڕێیانی کرد و گوتی، "له خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
عەبدولخالق زەنگەنە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی زەحمەتکێشان بوو. دواتر بووە سکرتێری بزووتنەوەی میلـلیی کوردستان. دوای ئەوە، عەبدولخالق زەنگەنە خۆی و حیزبەکەی چوونە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو، ته‌مه‌نێكى درێژى له خه‌بات و تێكۆشان و پێشمه‌رگايه‌تيدا به‌سه‌ربرد و به خامه و نووسينه‌كانيشى هه‌ميشه به‌رگرى له مافه‌كانى گه‌لى كوردستان كردووه، گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە:
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه، پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رى دێرين و ئه‌ندامى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌وسوكار و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو، ته‌مه‌نێكى درێژى له خه‌بات و تێكۆشان و پێشمه‌رگايه‌تيدا به‌سه‌ر برد و به خامه و نووسينه‌كانيشى هه‌ميشه به‌رگرى له مافه‌كانى گه‌لى كوردستان كردووه، گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/6
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ