رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کارەبا کوژایەوە، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.
لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی، کاژێر 12:00ی شەو کارەبا لە چەند ناوچەیەک پچڕا. دوای کاژێرێک لە پچڕانی کارەبا، وەزارەتی کارەبا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی وەزارەتەکە، "ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی کاتژمێرێک گرفتەکان چارەسەر دەکەن".
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی کارەبا:
بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە تۆڕی کارەبادا، ئەمشەو کاتژمێر 12، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو.
ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی کاتژمێرێک گرفتەکان چارەسەر دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ