مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە مایەی هەڕەشە و مەترسیی بۆ دراوسێکانمان

07-02-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی تورکیا کرد و رایگەیاند، "خواستی هەرێمی کوردستانمان بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە سەر بنەمای دراوسێتیی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش دووپاتکردەوە." دەشڵێت، "هەرێمی کوردستان نابێتە مایەی هەڕەشە و مەترسیی بۆ دراوسێکانمان." 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 07-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کرد. مەسرور بارزانی رایگەیاند، "گفتوگۆمان لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کرد. جەختمان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاریی هاوبەش لە پێناو ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "وەزیری بەرگری تورکیا، پرسە و هاوخەمیی بۆ گیانلەدەستدانی قوربانییانی هێرشەکەی هەولێر دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هێرشەکە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت."

 

 
مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان "وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت و رێگەش نادات ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسیی بۆ دراوسێکانمان."
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، "گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.