سەردانەکەی وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ هەولێر لە میدیاکانی تورکیا و ناوچەکەدا بایەخی پێدەدرێت

07-02-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەردانەکەی وەزیری بەرگریی تورکیا و سوپاسالاری ئەو وڵاتە بۆ هەولێر و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بووەتە جێگەی بایەخی میدیای تورکیا و ناوچەکە. 
 
رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکیا لە هەواڵێکدا کە وێنەی یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا و سەرۆک مەسعود بارزانی داناوە، هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، یاشار گولەر، وەزیری بەرگری و مەتین گوراک، سوپاسالار، رۆژی چوارشەممە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆبوونەوە. 
 
دەیلی سەباح دەڵێت، کۆبوونەوەکان دوای ئەوە هاتن، رۆژی سێشەممە شاندەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەردانەکەیان بۆ بەغدا کۆتایی پێهێنا و چوونە هەولێر. 
 
رۆژنامەکەی تورکیا دەنووسێت، رۆژی چوارشەممە یەشار گولەر لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پێشهاتە هەرێمییەکان قسەیان کرد؛ دواتریش وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. 
 
 
دەیلی سەباح ئاماژەی بە پۆستێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کردووە کە باس لەوە دەکات، لە کۆبوونەوەکەی نێوان یەشار گولەر و مەسرور بارزانیدا پێشهاتە هەرێمایەتییەکان و پرسەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشەوە تاوتوێکراون. 

 

 
 
ماڵپەڕی بی ئێن ئێن برەیکینگیش بابەتێکی لەبارەی سەردانەکەی شاندەکەی تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە: "یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا چووە بەغدای پایتەختی عێراق و دواتریش هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. گولەر کە مەتین گوراکی سوپاسالاری لەگەڵدایە، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و کورد گفتوگۆی کرد. ئەم سەردانە جەخت لە ویستی تورکیا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بواری بەرگری، ئاسایش و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی دەکاتەوە". 
 
هاوکات ماڵپەڕی میدڵ ئیست مۆنیتەر لە هەواڵێکدا باس لە سەردانەکەی وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان دەکات. 
 
میدڵ ئیست مۆنیتەر دەنووسێت، گولەر رۆژی سێشەممە لە بەغداوە چووە هەولێر و رۆژی چوارشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پێشهاتە هەرێمییەکان قسەیان کرد.
 
 
گولەر سڵاوی ئەردۆغانی گەیاندە سەرۆک مەسعود بارزانی
 
پۆرتاڵی ئێن تیڤی NTV، لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بە سەردانی یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، فەریقی یەکەم مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا و شاندی سەربازیی ئەم وڵاتەی بۆ بەغدا و هەولێر کرد و نووسی، گولەر و شاندی یاوەری دوای سەردانی بەغدا و دیداریان لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای عێراق، گەیشتە هەولێر. 
 
ئێن تیڤی باس لەوە دەکات، یاشار گولەر و شاندە سەربازییەکەی تورکیا، لە پیرمام چاویان بە سەرۆک مەسعود بارزانی کەوت. یاشار گولەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا رێز و سڵاوی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا-ی بە سەرۆک مەسعود بارزانی گەیاند. هەروەها دوایین پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەکان و دۆخی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا. 
 
هاوکات، یاشار گولەر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی گەرمی لێکرا و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا خرانە بەرباس و لێکۆڵینەوە. 
 
ئەمە یەکەم سەردانی یاشار گولەرە بۆ هەرێمی کوردستان دوای وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگریی تورکیا. یاشار گولەر رۆژی 18ـی کانوونی دووەمی 2021 کە ئەوکات سوپا سالاری تورکیا بوو، بە یاوەری خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی پێشووی تورکیا، سەردانی هەولێری کرد.
 
سایتی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی تورکیا باسی لە سەردانی یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی و فەریقی یەکەم مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا و شاندی سەربازیی یاوەری بۆ هەولێر کردووە. سایتەکە ڤیدیۆ و وێنەی کۆبوونەوەکانی شاندەکەی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، رێبەر ئەحمەد خالید و ؛ ئایدن مەعروف بڵاوکردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.