رووداو دیجیتاڵ
دەنگۆی بۆردوومان و هەڵدانی بۆمبی دەنگی لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بڵاوبووەتەوە، بەڵام دوو سەرچاوەی باڵا لە ناوچەکە رەتیدەکەنەوە شتی لەو جۆرە روویدابێت.
هەواڵێک لە بەشێک لە سۆشیاڵ میدیای هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوبووەتەوە کە گوایە "فڕۆکەی تورکیا لە سنووری قەزای ئامێدی بۆمبی دەنگیی خستووەتە خوارەوە و مەترسی لای خەڵک دروستکردووە".
ئەفسەرێکی باڵا لە هێزە ئەمنییەکان لە قەزای ئامێدی، رۆژی شەممە، 7ـی شوباتی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو دەنگۆیە هیچ بنەمایەکی نییە و هیچ بۆردوومانێکیش نەبووە".
بەرپرسێکی باڵای کارگێڕیش لە ئامێدی بە رووداوی گوت: "دوو رۆژە دەنگۆی لەم جۆرە هەیە، بەڵام راست نییە و دوێنێ و ئەمڕۆش هیچ شتێك رووینەداوە".
بەهۆی پرۆسەی چارەسەری پرسی کوردەوە لە تورکیا و باکووری کوردستان، لە حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە سوپای تورکیا هیچ بۆردوومانێکی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام نەداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ