دوو کچ لە شارەزوور لە ماڵ دەرچوون و هیچ هەواڵێک لەبارەیانەوە نییە

07-02-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو کچی تەمەن 13 ساڵ و 16 ساڵی دانیشتووی قەزای شارەزوور، ماڵیان جێهێشتووە و هیچ هەواڵێک لەبارەیانەوە نییە. خاڵۆیەکیان داوا دەکات هەرکەس زانیاریی لەبارەی کچەکانەوە هەیە، ئاگاداریان بکاتەوە.
 
کچەکان خوشکن و عەرەبن؛ یەکێکیان ناوی زەهرا عەلا زیائە و ئەوی دیکەش ناوی خەدیجەیە، یەکێکیان لەدایکبووی ساڵی 2010 و ئەوی دیکەش ساڵی 2013یە و لە کازمییەی بەغدا لەدایکبوون، بەڵام لە قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن.
 
عەلی سەباح، خاڵۆی کچەکانە و ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ پێنج رۆژە زەهرا و خەدیجە لە ماڵ دەرچوون و نەگەڕاونەتەوە، سۆراخی زۆرمان کردوون و هێشتا چارەنووسیان نادیارە."
 
خاڵۆی زەهرا و خەدیجە گوتی، "داواکارین هەرکەسێک زانیاریی لەبارەیانەوە هەیە، ئاگادارمان بکاتەوە، چونکە لە دڵەڕاوکێیەکی زۆرداین."
 
کەسوکاری ئەو دوو کچە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشیان لە "ونبوون"ی کچەکانیان ئاگادار کردووەتەوە. عەلی سەباح گوتی، "هێزە ئەمنییەکان ژمارەیان وەرگرتین و گوتیان، لە زانینی چارەنووسیان ئاگادارمان دەکەنەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دوو خێرخواز بەڵێنی هاوکاریکردنی خێزانێکی کەم دەرامەت دەدەن

بەرپرسیاری رەمەزان؛ دوو خێرخواز بەڵێنی هاوکاریکردنی خێزانێکی کەم دەرامەت دەدەن

کافیە عومەر، ژنێکی دانیشتووی گوندێکی سنووری قەزای کەسنەزانە لە پارێزگای هەولێر کە لەگەڵ سێ کوڕیدا لە خانوویەکی کرێی 80 مەتریدا ژیانێکی سەخت بەڕێدەکات. دوای کۆچی دوایی هاوژینەکەی، کافیە ئەرکی بەخێوکردنی سێ کوڕی کەوتووەتە ئەستۆ، کە دووانیان بە رێژەی 100% خاوەن پێداویستیی تایبەتن و بەردەوام تووندوتیژی بەرامبەر یەکدی و دایکیان دەکەن.