رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە، سەرەخۆشی لە نووری عوسمان کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆکوەزیران پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، "خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ