لە هەولێر دوای 7 ساڵ تەنێکی پزیشکی لە جەستەی نەخۆشێک دەرهێندرا

07-05-2025
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
دوای حەوت ساڵ تەنێکی پزیشکی لە جەستەی نەخۆشێک دەردەهێندرێت.
دوای حەوت ساڵ تەنێکی پزیشکی لە جەستەی نەخۆشێک دەردەهێندرێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی دەگمەندا، دوای 7 ساڵ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری، تەنێکی پزیشکی لە جەستەی پیاوێک لە هەولێر دۆزرایەوە و بە نەشتەرگەرییەکی دیکە دەرهێندرا. ئەم رووداوە بووەتە جێی سەرنجی رای گشتی و سەندیکای پزیشکانیش لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.
 
خدر محەممەد، ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە، لە ساڵانی 2016 و 2018 لەلایەن پزیشکێکی پسپۆڕی میزەڕۆ و گورچیلەوە لە هەولێر نەشتەرگەریی فتقی بۆ کرا، بەڵام دوای 7 ساڵ، کاتێک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی جیاواز سەردانی پزیشکێکی دیکەی کردووە، لە رێگەی پشکنینەوە دەرکەوتووە تەنێکی پزیشکی لەناو جەستەیدا جێماوە.
 
خدر محەممەد باس لەوە دەکات، دوای ئەوەی زانی تەنێک لەنێو لەشی دا جێماوە، تووشی شۆک بووە و داوای کردووە رێکاری یاسایی بەرامبەر بەو پزیشکە بگیرێتەبەر کە نەشتەرگەرییەکەی بۆ کردووە. 
 
بەپێی راپۆرتی پزیشکی، گۆزێکی پزیشکی بە ئەندازەی 7 بە 5 سانتیمەتر لە جەستەی مام خدر دەرهێندراوە. کەسوکارەکەی دەڵێن، جگە لە گۆزەکە، لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت تێلێکی چەند سانتیمەتریش لەناو هەناوییدا جێماوە و دەرهێندراوە.
 
سیداد عەباس، برازای خدر محەممەد دەڵێت، سکاڵای یاساییان لەسەر ئەو پزیشکە تۆمارکردووە کە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی پزیشکەکە رەتیکردووەتەوە ئەو و تیمەکەی هەڵەیەکی لەو جۆرەیان کردبێت.
 
پزیشکە پسپۆڕەکەی میزەڕۆ و گورچیلە کە نەشتەرگەرییەکەی بۆ مام خدر کردووە، ئامادە نەبوو هیچ قسەیەک لەسەر ئەو کەیسە بکات.
 
لەبەرامبەردا، دکتۆر ئامانج وەفایی، گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان رایگەیاند، لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە و یەکلاییکردنەوەی ئەم کەیسە پێکهێنراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بکرێن. سەندیکای پزیشکان جەخت لەسەر پاراستنی مافی نەخۆش و پزیشک دەکاتەوە و بەڵێن دەدات بەدواداچوونی ورد بۆ رووداوەکە بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.