لە هەولێر سێ ئەندامی خێزانێک بە چەقۆ کوژران

07-06-2023
ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەو گەڕەکەی رووداوەکە لێی روویداوە، وێنە: بەهرۆز فەرەیدوون - رووداو
ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەو گەڕەکەی رووداوەکە لێی روویداوە، وێنە: بەهرۆز فەرەیدوون - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 
 
لە هەولێر سێ ئەندامی خێزانێک "بە چەقۆ کوژران" بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پەیامنێری رووداو "پۆلیس و ئاسایش تیمێکی بەپەلەیان پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر خۆی گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە".
 
بەهرۆز فەرەیدوون، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند رووداوەکە لە گەڕەکی مامزاوە لە هەولێر روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان "سێ کەس شەوی رابردوو بە چەقۆ کوژراون و، ئەمڕۆ تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە". 
 
ماڵی خێزانە کوژراوەکە دەکەوێتە نزیک مزگەوتێکەوە، مامۆستای مزگەوتەکەش کە رۆژانە پیاوی ماڵەکەی بینیوە، قسەی بۆ رۆژنامەوانان کرد و، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری رووداودا گوتی "ئەو کارەساتەی لە گەڕەکەکەی ئێمە روویداوە، بەڕاستی کارەساتێکی دڵتەزێنە، ناوەکانیان نازانم، بەڵام پیاوێکە تەمەنی لە نزیکەی 60 بۆ 70 ساڵ دەبێت و، ئافرەتێکیشە کە تەمەنی 50 بۆ 60 ساڵ دەبێت. پیاوەکە کوردە و ئافرەتەکە عەرەبە، منداڵەکەشیان کوڕە و لە دەوری 10 ساڵە".
 
مامۆستای مزگەوتەکە باسی لەوەش کرد "ئەو پیاوەی کوژراوە، بەردەوام هاتووچۆی مزگەوتی دەکرد، بەڵام بۆ نوێژی بەیانیی ئەمڕۆ نەمانبینیوە، هەروەها نوێژی نیوەڕۆش نەمانبینیوە، بۆیە لەوەدەچێت ئەو کارەساتە پێش نوێژی بەیانی روویدابێت".
 
مامۆستای مزگەوتەکە، گوتیشی ئەو خێزانە نزیکەی دوو مانگێک دەبێت ماڵیان هاتووەتە گەڕەکەکە، "پیاوی ماڵەکە کە دەهاتە مزگەوت، رۆژانە زوو دەهات، لەلای راست دادەنیشت و بەهۆی ئەوەی پێیەکی تەواو نەبوو، گۆپاڵی پێبوو، پیاوێکی بێ کێشەبوو لەگەڵ خەڵکدا".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.