سەرەڕای قەدەخەکردنی 41 جۆر شیر و خواردنەوەی وزەبەخش، هێشتا بەشێکیان لە بازاڕ دەفرۆشرێن

07-07-2022
بەهرۆز فەرەیدوون
وەزارەتی تەندروستی: 14 جۆر شیر و 27 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش قەدەخە بکرێت
وەزارەتی تەندروستی: 14 جۆر شیر و 27 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش قەدەخە بکرێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای قەدەخەکردنی بەشێک لە خواردنەوە وزەبەخشەکان و چەند جۆرێک شیری منداڵان، لە بازاڕێکی هەولێر چەند جۆرێک لەو بەرهەمە قەدەخەکراونە هەن و دەگوترێت، بە رێگەی قاچاخ و بەنهێنی دەهێنرێن و تاوەکو ئێستاش بەئاشکرا دەفرۆشرێن.
 
حاجی سەرباز نورەدین، بازرگانێکی خواردنەوە وزەبەخشەکان دەڵێت، خواردنەوەی وزەبەخش "لە ئاو زیاتر دەخورێتەوە، شتێکی باشیش نییە، هەندێ وزەبەخش هەیە هاتووەتە ناوبازاڕ مۆڵەت و هیچ شتێکی نییە، جاگوار دەڵێت، 'مۆڵەتم هەیە و نووسراوم هەیە'، رێدبۆڵ حکومەت بۆی دەگەڕێ، بەڵام بۆی کۆنترۆڵ ناکرێ و بە قاچاخ دێت".
 
لە بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا 14 جۆر شیر و 27 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش قەدەخە دەکرێن، هەروەها چەندین جۆر شیری قوتووی منداڵان کە بەنێوبانگ بوون. لەوانە، ئەپتامێڵ و نان.
 
لە بازاڕێكی هەولێر کە شوێنی فرۆشتنی دەیان جۆر شیری قوتووی منداڵانە، بازرگانانی هاوردەکردنی شیر دەڵێن، بڕیارەکەی وەزیری تەندروستی، دوای نەمانی ئەو جۆرانەی شیر بوو لە بازاڕ. 
 
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی کە لە 19ی مانگی رابردووەوە دەرکراوە، داوا لە تیمەکانی تەندروستی کراوە دەستبەجێ لە بازاڕ و کۆگەکان دەستبەسەر شیر و وزەبەخشە قەدەخەکراوەکاندا بگیرێت و کۆبکرێنەوە، چونکە تۆمارکراو نین و رێگەپێدانیان نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە